riklam

وێنە.. خانووی حاجی سەعید موتابچی

هەمەرەنگ 11:07 AM - 2020-11-24
.

.

مێژووی ئەم خانووە بۆ ساڵەكانی 1900ز دەگەڕێتەوە، حاجی سەعید توتنچی لەگەڕەكی گویژە ناوەندی شاری سلێمانی پێش جەنگی جیهانی دروستی كردووە پاشان حاجی سەعید حەمەدەمین موتابچی كڕیویەتی ئەم خانووە بینایەكی شوێنەواری دوو نهۆمە لەسەر رووبەری 820.40م2 ، ژێرخانەكەی شەش ژوور و هەیوانێك و چێشتخانە و گەرماوی هەیە، حەوشەیەكی گەورەشی هەیە كەبیری ئاوی تێدایە بەشی سەرخانیش پێنج ژوور و هەیوانێك و پشت هەیوانێكە، بەپلیكانە سەردەكەوێت بۆ سەرخانی نهۆمی دووەم كەبە تاقی خواجەنشین ناسراوە ئەم پلیكانە بنمیچەكەی تاقێكە بەخشت چێنراوە.

هەروەها لەملا و لەولای پلیكانەكەوە دوو سەكۆی هەیە بۆ دانیشتن و دوو ژووری سەرخان بەنەخش ونیگاری رووەكی و ئەندازەیی رووپۆش كراوە، بەدەستی نەقاشی بە ناوبانگ، وەستا گوڵ محەمەدی سنەیی و نەخشی دارەكانیش لەلایەن وەستای بەناوبانگی سلێمانی عەوڵا سورەوە نەخشكراوە.

خانووەكە شوێنەكەی نزیك فولكەی نالی لای مزگەوتی شێخ بابە عەلی بە دەستە چەپ كۆڵانێكی داخراوە  شوێنی دەرنەچووی كۆڵانەكە ئەو خانووەیە لە ناوەراستی گەرەكەدا.

مووتابچی واتای چی؟  مووتابچی ئەو پیشەگەرەبووە كە مووی بزنی بەكاردەهێنا و دەكرد بە گوریس و قەیاسە  و خەرار.

فۆتۆ ـ شۆڕش وەهبی

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket