riklam

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی سەرۆك كۆمارەوە

جینۆساید‌‌ 01:54 PM - 2020-11-23
.

.

نووسینگەی سەرۆك كومار روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لەهەندێك پەیجی سۆسیال میدیا هەواڵێكی ناراستی مەبەستدار بڵاوكراوەتەوە گوایە حاتەم عەبدولكەریم پێشتر بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی بووە و ئێستا راوێژكارە لە سەرۆكایەتی كۆمار، سەرلەبەری ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخەینەوە و دورە لەراستییەوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

لەهەندێك پەیجی سۆسیال میدیا هەواڵێكی ناراستی مەبەستدار بڵاوكراوەتەوە گوایە حاتەم عەبدولكەریم پێشتر بەریۆەبەری ئەمنی سلێمانی بووە و ئێستا راوێژكارە لە سەرۆكایەتی كۆمار.

حاتەم عەبدولكەریم عەلی دەرچووی كۆلیژی سەربازی ساڵی ١٩٨٩، و هەرگیز هیچ پۆستێكی ئەمنی و عەسكەری لەكوردستان و سلێمانی نەبووە. ئەمە وێرای ئەوەی یاسای عیراق رێگەنادات بەهیچ كەسێكی تێوەگلاوی تاوانەكانی بەعس كە پۆستی حكومی و پلە باڵای هەبێت لە دامەزراوەكانی دەوڵەتی عیراق.

بۆیە سەرلەبەری ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتەوە بەدرۆ دەخەینەوە ئەو هەواڵە دورە لەراستییەوە و تەنها ئامانجی پشتەوەی هەواڵەكە شێواندنی رای گشتی و بڵاوكردنەوەی بوختان و درۆیە.

هانا قاسم

PUKmedia نوسینگەی سەرۆك كومار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket