riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هیچ شه‌ره‌فێك له‌ژن كوشتندا نیه‌

ژنان‌ 10:04 PM - 2020-11-22
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كوشتنی ژنێك له‌ كه‌لار هاته‌ ده‌نگ و ده‌ستخۆشی له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.

قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ جارێكی تر به‌تاوانێكی تری ژن كوشتن راچڵه‌كاین، به‌داخه‌وه‌ ژنێكی تریش به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه‌، كه‌ی له‌وه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ هیچ شه‌ره‌فێك له‌ ژن كوشتندا نییه‌؟!

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌لار ده‌كه‌م بۆ ده‌ستگیركردنی خێرای تۆمه‌تباران به‌و هیوایه‌ی به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و ببنه‌ په‌ند بۆ كه‌سانی تر كه‌ بیر له‌كوشتنی ژنێكی تر ده‌كه‌نه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket