riklam

پوختەی چامەکەی سالم

بابەتی گۆڕاو 01:06 PM - 2020-11-22
.

.

پوختەی چامەکەی سالم

*قەرەوێڵەیەکی حیز ئەگەر شەوی سەد ھەزار پەیدا بکات پێی ئەڵێن چاودێریی ورد.

* بۆ رێگریکردن لە ھاتنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بڕیارمان داوە نەھێڵین شەپۆلی یەکەم بڕوات.

*لەسایەی جەماعەتەوە ئێستا خەبەری مەعاش لە ھەڵکردنی ئەو رەشەبایە خۆشترە کە تەنورەکان ھەڵئەداتەوە.

*فەیسبووک وەکو شەڕ وایە، لە بەتاڵی باشترە.

*پوختەی چامەکەی سالم بۆ نالی: گووی تێکە، ھاتنەوەی چی؟!

*زۆربەی ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ئەوانەن کە ناوێرن دژمنایەتی بکەن، هی کورد ئەوانەن کە مرخیان لە نەوتەکەی خۆش کردووە.

*دڵنیابن کورد ھیچ کێشەیەکی دارایی نییە ئەگەر پەڕلەمانتار بێ.

*بەلای حکومەتی ھەولێرەوە داوای نەقڵکردنی مووچە بۆ سەر بەغا وەک ئەوە وایە مێردەکەت ڤیاگرایەک بخوات و بڕوات بڵێ ئەمشەو نایەمەوە.

*سەرمان لە عالەم تێکداوە، ھەم داوای دەوڵەتی سەربەخۆ ئەکەین، ھەم حەز ئەکەین بەعس بگەڕێتەوە، ھەم هاوپەیمانی ئەمریکاین، ھەم لە گەڵ ئێراندا دوو قەلب و رۆحێکین.

*لەو سایەق تەکسییە گوناحتر نییە کە پێش ئەوەی ھەقایەتەکەی تەواو بکات پێی بڵێی دەستخۆش ئا لێرا رایبگرە.

*ئێستاش تێناگەم بۆچی جاران بەسکچوونیان ئەوت عەمەل.

*خوایەگیان ئەگەر سەبر و تەحەمولی ئێمە زیاد ناکەی تۆزێ ویژدان و شعور ببەخشە بەکاربەدەستان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket