riklam

باشە ئەوانەی

بابەتی گۆڕاو 02:16 PM - 2020-11-18
.

.

باشە ئەوانەی

* باشە ئەوانەی کە ھەر دەنگیان خۆشە، لەستۆدیۆکە کوێیان تاقی ئەکەنەوە.

* باشە ئەوانەی کە ئاشتی ھەورامی سەرو زیادیانە ھێمن ھەورامییان بۆچییە؟

* باشە ئەو خەڵکەی کە تاقمی ژووری میوانیان نییە فەقیرانە پەنجە تووتەی قاچیان ئەکێشن بە چیدا؟

* باشە ئەو حکومەتە بەدبەختانەی کە شەعبەکەیان کورد نییە رۆژانە بە کێ رائەبوێرن؟

* باشە ئەو پێشمەرگانەی کە پەشیمانن و شاخیان لێ ناڕوێ بۆچی حەبی کالسیۆم ناخۆن؟

* باشە ئەوانەی کە ئەم فەترەیە لەخەستەخانەکانی حکومەت ئەمرن بۆچی بەشەھید حساب ناکرێن؟

* باشە ئەوانەی کە ئەم وڵاتە بەڕێوەئەبەن چۆن ئەتوانن زەلام تووشی سەرەگان بکەن خۆ جگەرە نین؟؟

* باشە ئەوانەی کە پێکەنینیان بەپەڕلەمان نایەت چ دەمارێکیان عەمەلیات کراوە؟

* باشە ئەوانەی کە ئەڵێن شوکور ئێمە سەرمان سووکە، قنگیان قورسە؟

* باشە ئەوانەی کە ئەڵێن با حدود داخەین، دەمی خۆیان داخەن باشتر نییە؟

* باشە ئەوانەی کە ئەڵێن گوێرەکە تووشی کۆرۆنا نابێت پەڕلەمانی عیراقیان دیوە؟

* باشە ئەوانەی کە لە سویسرا کەئابەیان ھەیە بۆچی نایەن بۆ ئێرە چاک ببنەوە؟

* باشە ئەو ترەمپ و مێركڵە خۆ وەختی خۆی لە شاخ نەبوون چۆن ئەوەندە دڵسۆزن؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket