كامالا هاریس موعجیزه‌كه‌ی كۆشكی سپی
ژنان 12:13 PM - 2020-11-18.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری عیراقی (محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌بار شه‌بوت) له وتارێكدا كه‌وتنی تره‌مپ وه‌ك كۆتایی ئه‌و مۆدێل و فۆرمه شه‌عبه‌وییه ده‌بینێ، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا، نه‌ك هه‌ر له ئاستی ئه‌مریكادا، به‌ڵكو له زۆر جوگرافیای تریشدا له سایه‌ی دۆخی ناجۆری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و لێكه‌وته‌كانی گوتاری پۆپۆلیستی ناو سۆسیال میدیاوه ببوونه ئایكۆن، ئه‌گه‌ر دیوێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكاو ده‌رچوونی بایدن و تیمه‌كه‌ی نیشانه‌ی شكستی ئه‌و جۆره له پاڵه‌وانه بازرگانه بێت، كه تره‌مپ ده‌یویست له ئاستی جیهانیدا نماینده‌ی بكات، ئه‌وه به‌دیوه‌كه‌ی تری‌دا سه‌ركه‌وتنی بایدنی ره‌سه‌ن و ئاشنا به ستراتیژ و وێنای ئه‌مه‌ریكی و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ده‌رچوونی (كامالا) خاتوون، بۆ یه‌كه‌مین جار وه‌ك خانمێك بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا نیشانی‌دا، ئه‌مریكای كوێخای گه‌ردوون له‌به‌رده‌م قۆناغێكی تری گرنگدایه، كه نه‌ك هه‌ر شوێن ئه‌هلی پیشه‌كه ده‌كه‌ون، به‌ڵكو له پاڵ ئه‌وه‌دا گرێ و گۆڵی باڵانسی جێنده‌ریش تێده‌په‌ڕێنن.
چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی كامالا، به‌ته‌نها چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ژنێك نییه له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتێكی زلهێز، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی ئه‌زموونكراوی ژنێكی په‌ناهه‌نده‌شه، كه له رێگه‌ی په‌سنی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی و رای گشتی ئه‌و وڵاته‌وه به شوێنێك ده‌گات، كه پێشتر هیچ كه‌سێك پێی نه‌گه‌یشتووه، ئاخر چیرۆكه سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی كامالا، هه‌ر ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، كه ئیدی ئه‌گه‌ر سۆسیال میدیا‌و زه‌مه‌نی ده‌ركه‌وتنی پاڵه‌وانی موزه‌یه‌ف و فوتێكراو ماوه‌یه‌كیش وه‌ك بژارده له ئارادا بووبێت، ئه‌وه قۆناغ و وێستگه‌ی دوای كامالا ئه‌و خه‌ونه پووچه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه راستیه‌كه‌شی چیرۆكه‌كه‌ی كامالا له‌و ساته‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه هه‌میشه دایكی ئه‌و خانمه ئه‌سمه‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا پێی ده‌وت «كامالا ره‌نگه تۆ یه‌كه‌م كه‌س بیت، كه هه‌رچیت ویست ده‌توانی به ده‌ستی بهێنی» ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیدیۆمه راست بێت، كه له پشت هه‌ر پیاوێكی مه‌زنه‌وه ژنێك هه‌یه، ئه‌وه چه‌مكه‌كه بۆ كامالا له‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، كه له‌پشت ئه‌وه‌وه دایكێكی مه‌زن هه‌بووه، چونكه ئیدی فه‌رمایشته‌كانی دایكی له‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كرد، كه ده‌بێت «هه‌وڵی تۆ بۆ ئه‌وه بێت، كه كه نه‌بیته دواهه‌مین كه‌س كه ئه‌و شتانه به‌ده‌ست ده‌هێنێ».
ساڵێك پێش ئێستا
دروست ساڵێك پێش ئێستا، هاریس كامالا بڕوای وابوو كه ببێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژنی ره‌شپێستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌م سیناتۆره په‌نجاو شه‌ش ساڵه بێ سڵه‌مینه‌وه و ترس لای هه‌وادارانی باسی خه‌ون و ئامانجه‌كانی خۆی ده‌كرد. به‌تایبه‌تی له یه‌كه‌م دیبه‌یتی دیموكراته‌كه‌نAdrienne arsht center له میامی. هاریس ئه‌وین و ویستێكی شێتانه‌ی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌شارده‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و هه‌موو حه‌زه شێتانه‌یه‌ش نه‌یتوانی راوی ده‌نگی دیموكراته‌كان بكات و سه‌رنجیان به‌ده‌ست بێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له 3ی دیسه‌مبه‌ری 2019 به‌هۆی نه‌بوونی دیدگایه‌كی رۆشن بۆ ئابوورییه‌كی پته‌و، ئه‌و ژنه‌ی كه ئه‌مریكیه‌كان ناویانابوو (ئۆبامای ژن) ئه‌و چانسه‌ی له‌ده‌ستدا و به ناچاری ده‌یه‌ویست ده‌ست له خه‌ون و خه‌یاڵی بوون به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبگرێت، زۆری نه‌برد كامالا ئامانج و خولیای نوێی بۆ دروستبوو، ئامانجه نوێكه‌شی لاساییكرده‌وه‌ی (هیلاری كلنتۆن) نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ترۆپكی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو نیشاندانی خواسته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بێت، بووه ئه‌زمونێكی نوێ و هه‌رزووش له ئاستی رای گشتی دیموكراته‌كان و پاشانیش ئه‌مریكییه‌كان په‌سه‌ندكرا، خێرا‌و به‌پڕتاو ده‌ستده‌كات به ڕێ و شوێنه دیپلۆماتییه‌كان و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌و پێناوه‌دا چڕده‌كاته‌وه، تا ئه‌و رۆژه‌ی جۆ بایدنی سه‌رۆكی كاندیدكراوی ئه‌مریكا پێی ده‌ڵێت تۆ هه‌ڵده‌بژێرم بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه كامالا هاریس ده‌بێته یه‌كه‌م ژن و یه‌كه‌مین ره‌شپێست بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
وه‌ك بینیمان له هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی ئه‌مریكا جۆ بایدن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كامالا هاریس بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێران ئه‌گه‌رچی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ده‌ره‌نجامه‌كان رازی نییه به‌ڵام پێشوازی سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان له كامالا و بایدن ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه داهاتووی كۆشكی سپی بۆ بایدن و هاریسه. له یه‌كه‌م لێدوانی كامالا هاریس ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكییه‌كان دووپات كرده‌وه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتنی من و بایدن و دیموكراته‌كان نه‌بووه به ته‌نها، به‌ڵكه سه‌ركه‌وتنی رۆحی گه‌له مه‌زنه‌كه‌مان بووه(ئه‌مریكا) هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی توانا مه‌زنه‌كه‌مانه كه بتوانین به‌و هێزو ئیراده‌یه‌وه بۆ ئه‌مریكا بجه‌نگین. دوایین رسته كه له زاری خانمی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه ئه‌وه‌بوو كه ئێستا با بڕۆین ئیشی زۆرمان هه‌یه بیكه‌ین.
سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی كامالا
سه‌ركه‌وتنی كامالا هاریس له ساڵی 2003 وه ده‌ستیپێكرد. له‌و ساڵه‌دا كامالا ده‌بێته دادوه‌ری سانفرانسیسكۆ. به‌پێی زۆرترین توێژینه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان له كه‌سایه‌تی و كاراكته‌ر و رۆشنبری كامالا هاریس ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هاریس دادوه‌رێكی سه‌ركه‌وتوبووه و توانیویه‌تی توانای دادگه‌ری خۆی بسه‌لمێنێت تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی2011 ده‌بێته‌یه‌كه‌م ژن كه ده‌بێته دادوه‌ری هه‌موو كالیفۆرنیا.
له هه‌موو دیبه‌یته‌كانی كامالا هاریس و ركابه‌ره سیاسییه‌كانی دووپاتی كردۆته‌وه كه ئه‌مریكاییبوون پێش ره‌نگی پێست و جیاوازی ئایدیۆلۆژی سیاسییه. بۆ ره‌شپێستێكی وه‌ك كامالا هاریس قورسترین ئه‌ركێك بیگرێته ئه‌ستۆ بۆ دژایه‌تی كردنی ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاخوازی پێست و ره‌گه‌ز. كامالا هاریس. ململانێكی قووڵ ده‌كات له‌گه‌ڵ دوو ره‌گه‌زی ناجێگیر و ئه‌بسه‌لوتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
یه‌كه‌م/ جه‌نگێكی كلتووری و فیكری
جه‌نگێكی كلتووری و فیكری قووڵ كه بتوانێت هاوبه‌شی بكات له‌گه‌ڵ كۆی پێكهاته‌ی سایكۆلۆژی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌مریكا. راسته ئه‌م جه‌نگه له پێش ئیبراهام لینكۆڵنه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و كۆی بیرمه‌ند و سیاسی رۆشنبیرانی ئه‌مریكی به شێواز و تێزی جیاوز هه‌وڵی خۆیان بۆ گۆڕینی ئه‌و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووی و سیاسییانه ده‌ربڕیوه به‌ڵام ره‌نگه هیچ هێزو فۆرمی ئه‌و ململانێ فیكری و سیاسییانه‌ی هێنده‌ی ساتی ده‌ركه‌وتنی (باراك ئۆبامای) سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا تا كامالا هاریس توند نه‌بۆته‌وه. لێره‌وه ئه‌و میراته فیكرییه له گۆڕینی زهنیه‌تی تاكی ئه‌مریكییه‌وه بۆ گۆڕینی كۆی سیسته‌می په‌رورده‌و ئه‌كادیمی و سیاسی گوتاری رۆشنبیری بۆ كامالا هاریس ماوه‌ته‌وه ده‌بێت ئه‌م جه‌نگه‌ش به‌رێته‌وه. به مانایه‌كی تر ئه‌ركی قورسی هاریس بریتییه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پێدراوه كلتوروی و مێژووییه‌ی كه بووه به سیسته‌می سیاسی و به‌شێكیشی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا جێگیر بووه. راسیزم و نه‌ژادپه‌رستی له ئه‌مریكا وه‌ك چۆن بونیادی كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی هه‌یه به‌هه‌مان شێوه بونیادێكی سیاسی و ئایدۆلۆژی له شێوه‌ی ترامپیزم و نیو لیبرالیزمی مۆدێرنی لێ دروست بووه. بۆیه جه‌نگی كامالا ته‌نها ململانێ له‌گه‌ڵ بونیاده سیاسییه‌كان نییه به‌ڵكو گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی بونیاده فیكری و زیهنی و رۆشنبیره‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكییه‌كه خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه له‌و فاشیزمه‌ی له رۆژئاوا چرۆ ده‌كه‌ن. كه ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به كۆی ئه‌و تێز و گوتاره فه‌لسه‌فیانه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌رباره‌ی. پلورالیزمی سیاسی و ئه‌تنیكی و ئاینی و سیاسی نووسراون.
دووه‌م/ جه‌نگ و ململانێ بۆ پێشخستن و پێداچوونه‌وه به كۆی گوتاری سیاسی جوداخوازه توندئاژۆكانی ئه‌مریكا.
چاكسازی سیاسی و دروستكردنی فه‌زایه‌كی فراوان بۆ دیبه‌یتی سیاسی و لێكتێگه‌شتن وتێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ی جوداخوازی نه‌ژادپه‌رستی و له‌ناو فه‌رمانگه سیاسی و حكومییه‌كاندا. ره‌نگه كامالا هاریس. یه‌ك له‌و كاراكته‌ره به‌هێزانه‌ی ئه‌مریكا بێت كه هێنده‌ی ئامانجی گۆڕینی سیسته‌می سیاسی بێت له‌ناو كۆی جومگه‌كانی دادوه‌ری و داوده‌زگا سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌ت هێنده ئامانجی نه‌بێ ته‌داخولاتی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ك له ئامانجه سیاسییه كاریگه‌ره‌كانی بێت. چونكه بیرمان نه‌چێت كاتێك ئۆباما بووه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو توانای خۆی بۆ دروستكردنی هۆشیارییه‌كی سیاسی نوێ ته‌رخانكرد كه بتوانێ كۆی سیسته‌می سیاسی ئه‌مریكا بخاته ژێر پرسیاره‌وه و هاوكات هه‌ندێك گۆڕانكاری ریشه‌یی بكات. كامالا ته‌واوكه‌ری ئه‌و پڕۆژه ناوخۆییانه ده‌بێت كه باراك ئۆباما له نیوه‌دا جێیهێشت.
ره‌نگین شه‌هید عه‌بدوڵڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24