riklam

بڕیاری 1325

ژنان‌ 08:42 PM - 2020-11-17
.

.

لەدەرئەنجامی ململانێی و كێشمەكێشی یەكبەدواییەكی ووڵاتان لە ناوچە جیاوازەكان لەئاكامدا بۆتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ و نەهامەتی لەو ناوچانەدا و لەئاكامدا سەرجەم ئەم بارودۆخە نەخوازراوە ڕوبەڕوی هاوڵاتی سڤیل دەبێتەوە و دووچاری نەهامەتیەكانی دەبێتەوە لە ( كوشتن ،دیل كردن ، ماڵ وێرانی، ئەشكەنجە، ئاوارە بون ،دەست دریژی ،........) چەندین كاری نارەوای تر ئەبنەوە.

عیڕاق و هەرێمی كوردستانیش بەدەر نەبوە لەو  نەهامەتیانە، ساڵانێك بەئێستاشەوە دوو چاری بۆتەوە، پشكی سەرەكی لەم جەنگانە ڕووبەڕوی ( ژن ، مناڵ ، بەتەمەن ، پەككەوتە )كان بۆتەوە.

هەر لە شەڕی ( عیڕاق / ئێران ، عیڕاق / كوێت ، ئازاد كردنی عیڕاق لەساڵی ٢٠٠٣ ) كاول كردنی كوردستان، بۆمبباران كردنی هەڵەبجەو زۆرینەی ناو چەكانی گەرمیان بەچەكی كیماوی و ئەنفالكردنی ١٨٨ هەزار كوردی باشوری كوردستان و كوشتن و شاردنەوەیان لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی خواروی عیڕاق و ئابلۆقەی ئابوری بۆسەر عیڕاق، لەپاش ئەم هەموو نەهامەتیانەش، هاتنی هێزی چەكداری بەناو داعش جارێكیتر ئەنفالێكیتر هاتە ئاراوە لە شەنگال و موسڵ، ژن و پیاو و منداڵی ئێزدی بونە قوربانی دەستی داعش و كوشتنی بە كۆمەڵ و كۆیلەكردن و بەكەنیزە كردنی ژنان و كچان و بازرگانی كردن پێ یانەوە ......لەوەش زیاتر .

    لە دەرئەنجامی ئەم هەموو نەهامەتی و كارەساتانە، ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتووەكان  لە كۆبونەوەی ( ٤٢١٣) دا لە [٣١  تیشرتینی یەكەمی٢٠٠٠ ] بڕیاری ژمارە (١٣٢٥) ی دەر كرد، بۆ ڕێگریكردن لە كارەساتی مرۆیی  و پاراستنی ژیانی هاولاتی بە تایبەتی ژنان، سەقامگیكردنی ئاشتی، هەر بۆیە ئەو بڕیارەیان دەركرد بە ناوی (ژنان و ئاشتی و ئاسایش)، تایبەتە بەو جێگایانەی شەڕ و ململانێ و ناكۆكی تێدایە، وەك عیراق، سوریا، لیبیا ، ئەڤغانستان و چەندین وڵاتانی ئاسیا، وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوڕاست.

ئامانج لەدەركردنی ئەم بڕیارە ئەم خاڵانەی خوارەوەیە بۆ بەدیهێنانی، ئاشتی و پاراستنی مافی ژنان لەو ناوچانە.

١ / زیادكردنی بەشداری ژنان لە پاراستنی ئاشتی.
٢ / چارەسەری كێشەكان لەسەر هەموو ئاستەكان.
٣ / یەكخستنی ڕۆڵی ژنان لە پرسەكانی ئاشتی.
٤ / ڕوبەڕوو بونەوە لەگەڵ ململانێكاندا كە بەرۆكی ژنان ئەگریتەوە.
٥ /  پاراستنی ژنان لە گێچەڵپێكردن و دەستدریژی سێكسی و قەدەغەكردنی پلان دانان و بەرنامەكاری و جێبەجێ كردنی .

ژنان هەمیشە پشەنگن و چالاكن لە ڕوبەڕوبونەوە و نەھێشتنی ململانێ و بەدیهێنانی ئاشتی و هاوسەنگی لەسەر هەر كایەیەك و هەوڵێك، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندی بە ژنانەوە بێت. ئەم بڕیارە هاندانی حكومەتی عیڕاقە لەسەر پابەندبون بەبڕیاری ( ١٣٢٥ ) بۆ بەشدرای پێكردنی ژنان لە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی و گرنگیدان بەڕۆلی ژنان، گرنگی ئەم بڕیارە لەوەدایە، هاندانی وڵاتانی ئەندام بۆ دەستەبەركردنی بەشداری ژنان لە هەموو بوارەكانی برایاردان .

ئەوەی  زانیاری زیاتری پێ بەخشیم دەربارەی بڕیاری ( ١٣٢٥ ) بەشداریكردنم بو لە ۆرك شۆپێكی میدیای ڕێكخراوی (ئەزمون)، بەهاوكاری ڕیكخراوی ئاسودە،  یەكێك لەكارە گرنگەكانیان هۆشیار كردنەوەی میدیا و گرنگی پیدانی. ئەم پرۆژەیە لەلایەن ئاژانسی نەتەوەیەكگرتۆەكان بۆ كاروباری خانمان و سندوقی ( ژنان ئاشتی و ئاسایش )، بودجەی بۆ تەرخان كراوە. لێرەیا بەباشم زانی چەند دێڕێك لە بارەی ئەو بڕیارە بڵێم، تا كەسانی تریش ئاشناو زانیاری زیاتریان هەبیت دەربارەی ئەم بریارە، چونكە وەك پێویست لەمیدیاكانەوە كاری بۆ نەكراوە.

ن/ دیاری فەرەیدوون

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket