riklam

ئینجا بزانە ئەسڵە

بابەتی گۆڕاو 02:00 PM - 2020-11-16
.

.

ئینجا بزانە ئەسڵە

مەسئول، کە پۆرتی شکانی
خزم، کە ناوتی نەزانی

شەراب، بە پێکێ مەستت کا
ھەواڵ، بە دێڕێ پەستت کا

پۆستێک، ھەزار لایک بکرێ
کارمەند گەر دیاری وەربگرێ

ناوگەڵێک، نەسووتێتەوە
قژێک، زوو نەڕوتێتەوە

تێکۆشەرێک، پەشیمان بێ
ھەنارێک، هی شارەبان بێ

کەنارییەک، زۆر بخوێنێ
ژنێک، تاسکەبابی لێنێ

عیشقێک، کە ھەرگیز پێی نەگەی
سیاسەتێک، لێی تێ بگەی

حەمامچییەک، توونچی بووبێ
ئینسانێک، قسەی لە ڕووبێ

پەڕلەمان، کە هی عیراق بێ
کوردێک، بڕوای بە ویفاق بێ

سەیتەرەیەک، تەفتیش بکات
پاسەوان بێ و دزییش بکات

پەیوەندییەک، رێزی تیابێ
مڵکێک، کە کارێزی تیابێ

کەڵەشێر، کە بەغیرەت بێ
حکومەتێک هی میللەت بێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket