riklam

چش

بابەتی گۆڕاو 02:41 PM - 2020-11-15
.

.

چش

سیاسەت و عیبادەت و تیجارەت و ریازەت و زیراعەت و کیتابەتی کورد زۆر جیاوازن لە حسابی نەوت و گومرگ، یەعنی مەخلەس ھیچیان لای خەلک شاراوە نین. مناڵی ئۆنلاینیش ئەزانێ ھەر کاتێک داوای سەربەخۆییمان کرد مەعنای وایە ئەمانەوێت عیراقییەتییەکەمان دەمە زەرد بکەینەوە.کە ئەچین بۆ حەج و عومرە لێت موعەیەن بێ ئەوە شەوق و عیشقی ئاڵتوون رایکێشاوین. وەختێک سەلاجەیەکی ئەڵمانیت پێ ئەفرۆشین دڵنیابە نەک خۆی وەستاکەشی ئەو ئیستەمولی نەدیوە. کە جیھازێکی ریازە ئەكڕین شتەکە ھەر چاولێکەرییە و سەعاتێ دوای ئەوە دایکی مناڵەکان جلی لەسەر ھەڵ ئەخات. ئەو خەیارە نازدارەی کە لەسەر خۆم کیلۆی سێ ھەزار کەوتووە، پیاوچاکەکانی عەلوە بەھەزار تڕو منەت فەرەدەیەکیم بە دوو ھەزار لێ ئەکرن. ئیمانمان بە ھەر کاربەدەست و ھەڵوێست و بابەتێک نەبێ ئەچین لە سەر تەلەفزیۆن سوپاس و ستایشی ئەکەین. یەعنی ھەموو فیعل و تەبیعەتێکمان عەکسی ئەوەیە کە چاوەڕوان ئەکرێ. ھیواداروبەردم زمانەکەشمان لەسەر ھەمان تاس و حەمام گەشە بکات و کە قسەیەکمان کرد مەبەستمان پێچەوانەکەی بێ، مەسەلەن وەک ئەمانە:

سڵاواتی لێ بە: بەردەوام بە، مێشکت مانگام

عیلاقەی بەتۆوە نییە: بژی متمانە و شەفافییەت و گۆڕینەوەی بیروڕا

دە چەوتە چەوت: بەڕاستی قسەکانت سیخناخن لە گەوھەری حیکمەت

ئاخر حەیات ئەبەم ھا: نھێنییەکانت لە قاسەیەکی ئەمیندایە و موستەحیلە بۆ ھیچ عیبادەلبەشەرێکی بکەمەوە

ئەوەندە ھەڵمەدەرێ لە شتا: قوربان گیان حیزب و حکومەت لەسەر مەعلومات و رەئی تۆ پەکیان کەوتووە

دە بڕۆ قنگت بشۆ: لێکدانەوەکەت زۆر زانستی و واقیعییە مەمنوون

ناماقووڵت کرد: ھەموو بڕگەکانی مافی مرۆڤت پێ حەڵاڵ بێ وەک شیری بەری دایکت

ھای ترحێو: دەستت خۆش. ئێستا ئیتر قەناعەتم بە مەسەلەکە کرد

خوا ئەقڵ بە ئەولادت بدات: عاجز مەبە جەنابت لە حیزبەکەی عومەر کڵۆڵداجێت نابێتەوە

چش: زۆر خەمبارم بۆ ئەو ئەنجامەو پێویستە بیر لە رێگەچارەیەک بکەینەوە

سەری دای لەبەرد: رێزی تەواوم ھەیە بۆ ھەڵوێست و بڕیارەکەی

گووی سەگی تێ بێت: سوپاس بۆ سەبەبکارانی ئەم وەزعە خۆش و ھەرزان و پڕ عەدالەتە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket