riklam

زاوایه‌ك به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێت

هەمەرەنگ 01:28 PM - 2020-11-15
.

.

 له‌ پارێزگای گوڵستان له‌ باكووری ئێران به‌بڕیاری دادوه‌ر زاوایه‌ك به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌ستگیر كرا.

دادگای پارێزگای گوڵستان  ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئاهه‌نگێكی زه‌ماوه‌نددا به‌شداربووه‌كان ده‌مامكیان به‌كار نه‌هێناوه‌ و پابه‌ندی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌بوون زاوا ده‌ستگیر ده‌كرێت و كۆتایی به‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌هێندرێت.

له‌و ئاهه‌نگه‌دا 400 كه‌س به‌شدار بوون و هیچ یه‌ك له‌ به‌شداربوان پابه‌ندی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌بوون.

دادگای پارێزگای گوڵستان ڕایگه‌یاندووه‌ دۆسیه‌ بۆ زاوا كراوه‌ته‌وه‌ و دادگایی ده‌كرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket