ئایا په‌تای كۆرۆنا له‌پشكنینی خوێن ده‌رده‌كه‌وێت ؟
هەمەرەنگ 09:29 AM - 2020-11-15.
دكتۆر عارف گۆران پسپۆری ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی ھه‌ناو كه له له‌نده‌ن نیشته‌جێیه رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه ده‌یان كه‌س په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ی كۆڕۆناو ده‌رهاویشته‌كانی پرسیار ده‌كه‌ن، ھه‌ندێكیان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی خوێن پێیان راگه‌یاندوون، به سووكی تووشی ئه‌و په‌تایه بووینه!
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م، كه پشكنینی خوێن بۆ زۆربه‌ی ھه‌ره‌زۆری تووشبوانی ئه‌و په‌تایه به ھیچ شێوه‌یه‌ك پێویست نیه و ھیج كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایه نیه، ئه‌و پشكنینانه جگه له به‌ھه‌ده‌ردانی پاره ، زۆر جاران ده‌بێته ھۆی درووستبوونی دڵه‌راوكێ لای نه‌خۆش و به ھۆی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پشكنینانه، هانیان ده‌دات په‌نا بۆ ھه‌ندێك چاره‌سه‌ری ببه‌ن ، كه نه‌ك ھه‌ر سوودیان نیه ، بگره ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شیان ھه‌یه زیان به نه‌خۆشه‌گه بگه‌یه‌نن!
پشكنینی خوێن و تیشك ته‌نھا بۆ ئه‌و كه‌سانه پێویسته، كه به توندی تووشی ئه‌و په‌تایه بووینه‌و كێشه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌سی و دابه‌زینی رێژه‌ی ئۆكسجیان ھه‌یه، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ده‌بێت له ژێر چاودێری پزیشكدا بن ، واته ده‌بێت له كاتی پێویست و له‌سه‌ر داواكاری پزیشك بكرێت .دیاره كۆمه‌لێك پشكنینی خوێن له تاڤیگه‌كان بۆ خه‌ڵك ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و پكشنینانه‌ی به‌هۆی كۆڕۆناوه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌كرێت، ده‌توانین له چه‌ند جۆرێكیان كورتبكه‌ینه‌وه:
1-پشكنینی CBC ، كه له كوردستان به پشكنینی كۆمپلیت ناوزه‌د ده‌كرێت ، ئه‌م پشكنینه رێژه‌ی ھیمۆگلۆبین و خرۆكه سپی و خه‌پله‌كانی خوێن به‌دیارده‌خات،كه‌مبوونه‌وه‌ی جۆرێك له خرۆكه‌ی سپی، كه پێی ده‌ووترێت لیمفۆسایت له به‌شێكی تووشبوانی ئه‌و په‌تایه به‌دیده‌كرێت، به‌لام كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و خڕۆكه سپیه به ھیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ناگایه‌نێت، كه ئه‌و كه‌سه به دڵنیایی تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه ، له ھه‌مان كات ئه‌گه‌ر رێژه‌ی لیمفۆسایت نۆرماڵ بێت ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه نه‌خۆشه‌كه كۆرۆنای نیه.
2--پشكنینی CRP ، كه به ھۆی ھه‌وكردن به‌رزده‌بێته‌وه ، جا ئه‌و هه‌وكردنه به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه بێت یاخود به‌كتریا، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و هه‌وكردنه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه نه‌خۆش تووشی كۆرۆنا بووه . خه‌لكانێكی زۆر ئه‌و پشكنینه له گه‌ل پشكنینی، PCR كه له لووت و قوڕگه سامپڵ وه‌رده‌گرن تێكه‌ل ده‌كه‌ن .
3- پشكنینی D-Dimer، كه له‌ناو خه‌لك به پشكنینی خوێن مه‌ین ده‌ناسرێت ، ئه‌مه‌شیان له گه‌ل ھه‌ر جۆرێكی ھه‌وكردن ئه‌گه‌ری ئه‌وه ھه‌یه رێژه‌كه‌ی بگۆڕێت و تۆزێك به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام به ھیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه نه‌خۆش تووشی خوێن مه‌ین بووه.
4- پشكنینی Ferritin و ESR ، به هه‌مان شێوه ئه‌م پشكنینانه‌ش به‌هۆی هه‌وكردنه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان ھه‌یه به‌رزببنه‌وه ، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆلیان له ده‌ستنیشانكردنی په‌تای كۆرۆنا نیه!.
5- پشكنینی خوێنی سیرۆلۆژی، كه به پشكنینی IgM و IgG ناسراوه، ئه‌و پشكنینه بۆ دیاریكردنی بڕی دژه‌ته‌ن به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆڤید-١٩ ئه‌نجام ده‌درێت و خه‌لكێكی زۆر بۆ ده‌ستنیشانكردنی په‌تای كۆرۆنا ئه‌و پشكنینه ده‌كه‌ن، تێبینیم كردووه ئه‌م پشكنینه ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواندنی نه‌خۆش ، چونكه نیگه‌تیڤی و پۆژه‌تیڤی ھه‌ریه‌ك له‌م دژه‌ته‌نانه كۆمه‌لێك ئه‌گه‌ر ده‌خاته پێش نه‌خۆش، كه ره‌نگ بێت له‌راستیه‌وه دوور بێت، كۆمه‌لێك تاقیگه له كوردستان ئه‌و پشكنینه ده‌كه‌ن ، جێگای سه‌رنجه رێژه‌ی ئه‌و دژه ته‌نانه له تاقیگه‌یه‌ك بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت، چونكه ده‌وه‌ستێته سه‌ر جۆری ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ی ده‌كرێت . دژه‌ته‌نی IgM ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه دوای پێنج رۆژ له تووشبون به‌و په‌تایه له خوێن به‌دیاركه‌وێت، له ھه‌ندێك حاڵه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆرتری ده‌وێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له چه‌ند رۆژی یه‌كه‌می سه‌رھه‌ڵدانی ئه‌و په‌تایه ئه‌و پشكنینه بكات ، نیگه‌تیڤ ده‌رده‌چێت، له كاتێكدا ھه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی و خه‌ڵكانی تری چوارده‌وری دووچاری ئه‌و په‌تایه بكات، جونكه نه‌خۆش واتێده‌گات كه په‌تای كۆرۆنای نیه .
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له رابردوودا نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ی لێبه‌دره‌كه‌وتووه‌و ده‌یه‌وێت ئێستا دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی تووشی كۆڕۆنا بوه یاخود نا، ده‌كرێت دوای تێپه‌ڕینی مانگێك به‌سه‌ر نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه پشكنیی IgG بكات ، ئه‌گه‌ر پۆزه‌تیڤ بێت، ئه‌و كاته ئه‌وه روونده‌كاته‌وه، كه ئه‌و كه‌سه دژه‌ته‌ن و به‌رگری پێویستی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌تایه دروست كردووه ، هه‌رچی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دلنیا بنه‌وه له‌وه‌ی نیشانه‌كانیان هی په‌تای كۆرۆنایه یاخود نا، یا له كاره‌كانیان داوایان لێده‌كرێت حۆیان بپشكنن ، پێویسته پشكنینی PCR بكه‌ن، كه وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد به‌شێوه‌ی سامپل له قوڕگ و لووت وه‌رده‌گیرێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌و پشكنینه‌ش له رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی تووشبوان به نیگه‌تیڤ ده‌رده‌كه‌وێت له كاتێك ھه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌نه .
ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ت ھه‌یه، باشتر وایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك تووشبوێك مامه‌له له‌گه‌ل خۆت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌تدا بكه‌یت ، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له ماڵه‌وه پشوو بده‌یت ، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشكنینی خوێن ناتوانێت رۆڵێكی به‌رچاو ببینێت له دیاریكردنی په‌تای كۆرۆنا و به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك له چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه ناگۆڕێَت كه به سووكی تووشی ئه‌و په‌تایه بوون.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25