riklam

دەردی بێ دەردیی

بابەتی گۆڕاو 02:23 PM - 2020-11-14
.

.

دەردی بێ دەردیی
فڕۆکەی تایبەتی هەیە، شەکراوخواردنەوەی کچەکەی ئەوندە کەشخەو قەرەباڵغە ئەبێتە گرنگترین ڕووداوی شار، کە دەست ئەبەیت تەوقەی لەگەڵ بکەیت بە حاڵ سەری پەنجەیت پێ ڕەوا دەبینێت، دوای وەرگرتنی ماجستێر و دکتۆرا علوجەکەی یەکسەر ڕەقەمی مۆبایلەکەی دەگۆڕێت، بەخەیاڵیدا نایەت دراوسێ و ئامۆزاکانی موحتاجی نانی شەوبن کەچی دە گەڵا ئەکاتە زەرفێکەوە بۆ ئەو بێژەر وڕاگەیاندکارەی کە چاوپێکەوتنێکی بێ موناسەبەی لە گەڵدا بکات... ئەمانە بەشێکن لە کەسایەتی و هەڵسوکەوتی مرۆڤی تازەپیاکەوتوو.. ئەو مرۆڤەی کە لەشەووڕۆژێکدا ئەبێتە ملیۆنێر یان وەزیر یان پەڕلەمانتار یان دەگاتە سەرکردایەتی عەشرەت و حیزب وتەریقەت..لە کوڕە کەچەڵەیەکەوە قەڵەمبازی پێ دەدرێ بۆ پاشایەتی ، بێ هیچ ڕەنج و توانا وشایستەییەک..
دیارە کەسانی تازە پیاکەوتوو لە هەموو سەردەم و کۆمەڵێکدا هەبوون و هەن.. تێکڕای بوارەکانی سیاسی وئیداری و بازرگانی و زانستی و هونەری و تەنانەت ئایینیییش زۆرێک لەم یەکشەوە خوێن شیرینانەیان تێدایە ، بەڵام دیاردەکە ئێستا و لەکوردستاندا هێندە زەق و بێ مەعنایە کە خەریکە کار دەکاتە سەر ئەخلاقیاتی کۆمەڵگا ... دابەشبوون و ناعەدالەتییەکان قووڵتر وبەئازارتر دەکات... ئەمانە بوونەتە توێژێکی سەردەست و بێباکی کۆمەڵ کە نادی و خانەقا ومزگەوت و جەریدە و ڕادیۆ و دانیشتنی تایبەتی خۆیان هەیە.. جیاواز و دابڕاون لە خەڵکی ئاسایی. تەواو بێ ئاگان لە ژیان و گوزەرانی میللەت.. مرۆڤی تازە پیاکەوتوو هیچ شەرم لە ڕابوردووەفیکری و ئابوورییەکەی ناکات،بۆیە زۆر ئاساییە کوڕەکەی بۆ گەشت و خوێندن و ڕابواردن بنێرێتە واشنگتۆنی پایتەختی ئەو دەوڵەتەسەرمایەدارییەی کە تا دوێنێ پێ ی دەگوت دوژمنی گەلان.. ئەمانە هەژارن، هەژاری مەعنەویی کە زۆر داڕزێنترە لەهەژاریی مادی..
لە ڕوانگەی دەروونناسی کۆمەڵ و کەلتوورەوە ئەمانە نەخۆشن . دەردەدارن ، دەردەکەیان دەردی بێ دەردییە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket