riklam

ئەڵمانیا.. ژمارەی ئەو ژنانەی بەتەنها دەژین زیاترە لەپیاوان

ژنان‌ 05:33 PM - 2020-11-13
.

.

بەپێی راپرسیەكی نوسینگەی فیدرالی سەرژمێری ئەڵمانیا كە 12ی تشرینی دووەمی 2020  ئەنجامیداوە دەركەوتووە ئەوانەی بەتەنیا دەژین لەئەڵمانیا لەساڵی 2019دا  ژمارەیان گەیشتۆتە 17 ملیۆن 300 هەزار كەس.

نوسینگەی فیدراڵی كە ناوەندەكەی لەشاری ڤیسبادنی رۆژئاوای ئەڵمانیایە ئاشكرایكردوە 42٪ی ئەو كەسانە لەشارە گەورەكاندا دەژین و 26٪ لەشارە مام ناوەندییەكان و 32٪ لەشارە بچوكەكاندا دەژین.

لەڕاپرسیەكەدا ئەوەش زانراوە ئەوكەسانەی كە بەتەنیا دەژین لەنێوان ساڵانی 1991 و 2019دا 34٪ بۆ 42٪ بووە، هەمانكات رێژەی ژیانی خێزانی كە لەپێنج كەس یان زیاتر پێكهاتبێ 5% بووەو ئەم رێژەیەش  بۆ 3,5 ٪  بە بەراورد لەگەڵ هەمان كاتدا دابەزیوە.

بەپێی راپرسیەكە ژمارەی ئەو ژنانەی كە بەتەنیا دەژین لەپیاوان زیاترن و لەساڵی رابردودا 9 ملیۆن ژن لەكۆی  ئەو 17.6 ملیۆن كەسە بەتەنیا دەژین.

نوسینگەی فیدراڵی سەرژمێری و راپرسی هۆكاری ئەو دیاردەیەیان رونكردەوە لەوانە زیادبوونی كچانی تەمەن مام ناوەندی، ئەمە جگە لەوەی لەو ژنانەی كەبەتەنیا دەژین تا رادەی تەمەن 80  ساڵی تێدایە.

بەپێی ئەو راپرسیە رێژەی زیادبوونی ژیانی تەنیایی لەساڵی 2019دا لە ئەڵمانیا بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردودا چارەنوسی پێكەوە ژیانی خێزانەكان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا

لە دۆیچە ڤیللەوە 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket