riklam

وا ئەزانم دوێنێیە

بابەتی گۆڕاو 04:45 PM - 2020-11-04
.

.

وا ئەزانم دوێنێیە

وا ئەزانم دوێنێیە كە:

* دز و درۆزن روویان نەئەھات وەعزی ئەخلاق دابدەن.

* تاکە تاکە خەڵک لە پڕێ ئەبوون بە کوڕێ.

* جل و بەرگ بۆ حەیا و حورمەت بوو.

* زەلام کە ئەمرد، لە مزگەوت پرسەیان بۆ دائەنا نەک لە فەیسبووک.

* جاش جیا بوو باش جیا بوو.

* ھەر چەرچڵ و ئەوان بیرەوەرییان ئەنووسییەوە.

* دراوسێ لا ئەقەل ناوی چوار دراوسێی خۆی ئەزانی.

* یەک مەعاشخۆر رەشەخێزانێکی بەخێو ئەکرد.

* دەنگت خۆش نەبوایە عەیب بوو لەسەر تەلەفزیۆن گۆرانی بڵێیت.

* سوراو ئەسڵ بوو، بە ملیوانی کراسەکەتەوە جێ نەئەما.

* دەوڵەمەند محەلی ھەبوو نەک محەلە.

* سام و شەخسییەتی زانکۆ بە ناوێ بوو.

* کەس بۆ سێڵفی گرتن نە ئەچوو بۆ کۆڕی ئەدەبی.

* مفەوەزێک شارێکی بۆ ئەکردی بە ماستی مەیو.

* ئینسان کە کتێبێکی ئەکڕی ئەیخوێندەوە.

*ھەموو ئافرەتێک لووت و گوپی ھی خۆی بوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket