riklam

یەکێ

بابەتی گۆڕاو 02:10 PM - 2020-11-02
.

.

یەکێ

یەکێ بەتەمای پارەی بەغایە

یەکێ خەیاڵی لای ئەمریکایە

یەکێ مشتەریی ئایفۆنی نوێیە

یەکێ سوێند ئەخوا یەک سەنتی پێیە

یەکێ بێ ماسکە و کۆرۆنا ناگرێ

یەکێ گەنجیشە و بە جەڵتە ئەمرێ

یەکێ خریجە و سایەق تەکسییە

یەکێ دەعوەتی ویسکی و ماسییە

یەکێ بە ناھەق پەڕلەمانتارە

یەکێ حیمایەی شێخ موستەشارە

یەکێ جوێن ئەدا بە عەمانۆئیل

یەکێ سەرسامە زۆر بە ئیسرائیل

یەکێ حەز ئەکا موقابەلەی کەن

پێڕی پێ نییە و ئەشچێ بۆ کۆنکەن

یەکێ عەمیدە و عومری بیست ساڵە

یەکێ میم سینە و دایم لە ماڵە

یەکێ مەلایە و باسی طوب ئەکا

یەکی فەرھادە و مەنعی حوب ئەکا

یەکێ جامبازی سەربەخۆییە

یەکێ عەڕڕابی لامەرکەزییە

یەکێ دەڵاڵی موساطەحەیە

یەکێ چاوەرێی موصارەحەیە

یەکێ وەرگێڕە و کوردی نازانێ

یەکێ مەسئولە و قەت ناڵێ ھانێ

یەکێ تاجیری نەوت و ڤێللایە

یەکێ قەرزاری بیست کافتیریایە

یەکێ ھەڵۆیە و ناوێرێ بفڕێ

یەکێ لە پڕێ ئەبێ بە کوڕێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket