riklam

یەکێکیان

بابەتی گۆڕاو 04:37 PM - 2020-10-28
.

.

یەکێکیان
دکتۆر شێرکۆ عبدوڵڵا
* لە ژیاندا چەند شتێک ھەن زۆر بێ مەعنان، یەکێکیان ژیان خۆیەتی.
* کوردستان چوار دوژمنی گەورەی ھەیە، یەکێکیان کوردە.
* چوار پێنج شوێن ھێشتا نەدراون بە کۆمپانیا، یەکێکیان مزگەوتی گەورەیە.
* حکومەت تەنیا لە دوو سێ بواردا شکستی ھێناوە، یەکێکیان حکومەتدارییە.
* زۆر شت شۆڕشیان لەبەرچاو خستین، یەکێکیان شۆڕشگێڕەکانە.
* عەمەلیاتی مناڵبوون یەک خەتەری گەورەی تێدایە، چواریان ئەوەیە کە زەروور نییە.
* بەعزە شتێک ھەر لە ئەزەلەوە سوێرن، یەکێکیان نمەکی سلێمانییە.
* شەقامی سالم یەک دوو غەڵەتی بچووکی تێدایە، یەکێکیان ئەوەیە کە سالم نییە.
* دوو شتی کۆرۆنای ھەولێر ناچێتە ئەقڵەوە، یەکێکیان ئامارەکەیەتی.
* حیزبی کوردی دوو داهێنانی هەیە، یەکێکیان ئیعلامی سێبەرە.
* پەروەردەی ھەرێم چەندین غەدری لێ کراوە، یەکێکیان ئەوەیە گوناحە پێی بڵێی پەروەردە.
* دەوڵەتی عیراق ئەگەر دوو موشکیلەی ھەبێ، یەکێکیان ئەوەیە کە دەوڵەت نییە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket