riklam

خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ت بۆته‌ پاڵه‌وانێكی سنۆكه‌ر

هەمەرەنگ 12:10 PM - 2020-10-27
.

.

له‌ هه‌رێمی سماندرای وڵاتی پاكستان خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ت ، بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا جیهانیه‌كان و له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی سنۆكه‌ریش خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاته‌ .

محه‌مه‌د ئیكرام كه‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ بێ قۆڵه‌كانی له‌دایكبووه‌ ، ده‌ڵێت له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه‌ خولیای یاری سنۆكه‌رم هه‌بوو زۆرێك وایان ده‌بینی كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی قۆڵه‌كانم ئه‌و یارییه‌ بۆ من نابێت و هه‌ر كات ده‌كوژم به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌وڵدان له‌ رێگه‌ی ده‌مه‌وه‌ توانیم هه‌نگاوی گه‌وره‌ ببڕم .

ئیكرام ده‌ڵێت ، زۆر كات ماوه‌ی 12 كیلۆمه‌ترم له‌ خانووه‌ خۆڵاوییه‌كه‌ی خۆمانه‌وه‌ ده‌بری تاوه‌كو بگه‌مه‌ ئه‌و شوێنه‌ی مێزی یارییه‌كانی لێیه‌ تاوه‌كو چه‌ند یارییه‌ك بكه‌م .

محه‌مه‌د ئیكرام تواناییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌و به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتیشی كردووه‌ تێیدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ .

 

PUKmedia هه‌رێز جه‌مال - ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket