riklam

ناخۆش…ناخۆشتر

بابەتی گۆڕاو 01:59 PM - 2020-10-26
.

.

ناخۆش…ناخۆشتر

ناخۆش: ڤڕەڤڕی سەللاجەکە نەهێڵێ خەوت لێ بکەوێ.
ناخۆشتر: هیچیشی تیانەبێ.
***
ناخۆش: رەسمی کچێک بە جلی خەوەوە لە مۆبایلەکەتدا ببینێ.
ناخۆشتر: کچەکە خوشکی بێ.
***
ناخۆش: مەسئول بە کەرت بزانێ.
ناخۆشتر: میللەت حسابی ئاقڵت بۆ بکات.
***
ناخۆش: باوکی مناڵەکان کۆرۆنای گرتبێ.
ناخۆشتر: کیلۆیەک سیریشی خواردبێ.
***
ناخۆش: کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن بیت.
ناخۆشتر: بە دەست پیاوی کوردەوە.
***
ناخۆش: لەبەرچاوی موراجیعەکان پێت بڵێ ها زۆڵی ساختەچی.
ناخۆشتر: فەڕاشەکەت.
***
ناخۆش: براکەت و کوڕەکەت شەڕیان بێ.
ناخۆشتر: ئەم جنێو بە خوشکی ئەو بدات، ئەو جنێو بە دایکی ئەم.
***
ناخۆش: لە ترسی ژنەکەت نەوێری فەیسبووک دانێی.
ناخۆشتر: ناویشت قارەمان بێ.
***
ناخۆش: تۆ رۆژ تا ئێوارە ئارەقی شین و مۆری بۆ بکەیتەوە.
ناخۆشتر: ئەو شەوان دەرگای گەوڕەکەشت بۆ نەکاتەوە.
***
ناخۆش: ئەمڕۆ زۆر بێ تاقەت بیت.
ناخۆشتر: سبەینێ زۆر بێ ئومێد.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket