riklam

نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان ده‌كات

جینۆساید‌‌ 05:38 PM - 2020-10-24
.

.

 

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌ یاسای جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان ده‌كات.

رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24-10-2020 رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌ یاسای جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان ده‌كات.

رێزان شێخ دلێر له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia راشیگه‌یاند: له‌دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كوردانی ئێزیدیی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانی دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا توانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌ یاسای جینۆسایدی كوردانی ئێزیدیی بكات.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دانیشتنی خۆی ده‌ستپێكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ نیو سه‌عات له‌واده‌ی خۆی دانیشته‌كه‌ دواكه‌وت به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی، به‌ڵام له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا گفتوگۆ و راوێژ له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رم گوڕ بوو.

PUKmedia هامیار عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket