هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان مۆبایڵی ئایفۆن 12 له‌هه‌رێمی كوردستانیش نمایشكراو خرایه بازاڕه‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كار هێنه‌رانی چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد،و ئێستاش ده‌توانن به‌كاری بهێنن، له‌سلێمانیش "كۆمپانیای ئه‌سێ" وه‌ك ناوه‌ندێكی فرۆشتنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنیه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ خستنه‌بازاڕی ئایفۆن 12 له ئه‌مریكا به‌رهه‌می نوێی ئایفۆنی خسته بازاڕه‌وه و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا گۆڕانكاری و داهێنانه نوێیه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی ئایفۆنی خسته‌ڕوو.
باوه‌ڕ جه‌مال به‌رێوه‌به‌ری ماركێتینی كۆمپانیای ئه‌سێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی : وه‌ك یه‌كه‌م كۆمپانیای به‌رهه‌مه ئه‌لكترۆنیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان توانیان هاوكات له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا به‌رهه‌مه نوێكانی كۆمپانیای ئه‌پڵ بخه‌ینه بازاڕه‌كانی هه‌رێم و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش خواستێكی زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانه , به‌رهه‌مه نوێكانی ئه‌پڵ كه خراونه‌ته بازاڕه‌وه بریتین له "ئایفۆن 12 و ئایفۆن 12 مینی و 12 پڕۆ و 12 پڕۆ ماكس" یه‌كێك له تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌ی پێنجه‌می تێدا جێگیر كراوه , كۆمپانیای ئه‌سێ به درێژایی شه‌ش ساڵ به‌رهه‌مه نوێكانی ئه‌پڵ ئه‌خاته بازاڕه‌وه . زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن، خوازیارن به‌خێرایی ده‌ستیان به ئایفۆن 12 بگات، زۆركهسیان گرنگی به‌قه‌یرانی دارایی ناده‌ن و پێش نمایشكردنی مۆبایله‌كه ناویان تۆماركردووه بۆ ده‌ستخستنی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ئایفۆن وچاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاچه‌ند رۆژێكی تر له‌بازاڕدا نه‌مێنێت.
ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه كۆمپانیای ئه‌پڵ دره‌نگتر به‌رهه‌می نوێی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا نمایشكرد و ئه‌م جۆره نوێیانه‌ی ئایفۆنی 12 و 12ی پڵه‌س و 12ی پڵه‌س ماكس و ئایفۆنی12ی مینیه، و به‌ڕه‌نگی جیاواز و كوالیتیه‌كی به‌رز درووستی كردووه و سیسته‌می 5جی واته نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئه‌نته‌رنێتی تێدا جێگیركردووه، كه‌له مۆدێله‌كانی پێشتری ئایفۆندا نیه، به‌م رێگه‌یه ده‌توانرێت چه‌ند هێنده خێراتر سود لهخزمهتگوزاریهكانی ئینته‌رنێت وه‌ربگیرێت.
PUK media / تایبه‌ت
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له سلێمانی
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
سه‌رۆك مام جه‌لال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- ئه‌مریكا
شەختە لە شێوەی باڵندە
ئازادییەكان بەرتەسك مەكەنەوە ..!!
یاریكردن به كارتی حزبی به‌عس
هاووڵاتیانی هه‌رێم له نێوان به‌رداشی به‌غدا و هه‌رێمدا
یه‌كێتی و حزبی ئیسلامی عیراق دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
سەرۆکایەتی یەکێتی بۆکۆچی سوارە ئاغا هاوخەمی دەردەبڕن
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی سوارە ئاغای بڵباس
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە لەبەردەستی حكومەتەو وەزارەتی دارایی سەرپشكە لەوەی بەپێی داهاتەكە لێبڕینەكە دیاری بك...