ئەو سێ كەسەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی 2020 وەردەگرن

ئەو سێ كەسەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی 2020 وەردەگرن


5/10/2020 22:52:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هارفی جای ئەڵتەر و چارلز رایس كە دوو هاووڵاتی ئەمریكین  لەگەڵ مایكل هیوتونی بەریتانی خەڵاتی نۆبڵیان لەبواری پزیشكی بۆ ساڵی 2020 بەدەستهێنا، لەپای ئەو رۆڵەی كە هەیانبوو لە دۆزینەوەی (ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر لەجۆری C) و بەشداری كاریگەرییان لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە كە بەرۆكی هەموو جیهانی گرتووەو سەرجەم دانیشتوانی تووشی گرفت كردووە كە جگەر تووشی گرمۆڵەبوون و شێرپەنجە دەكات.

پێدانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بۆ ساڵی 2020 لەكاتێكدایە كە هەموو دانیشتوانی جیهان رووبەڕووی پەتایەكی تر بۆتەوە بەهۆی كۆڤید19 و جیهان لەچاوەڕوانی ئەوەدایە پێكوتەیەك بۆ پەتاكە بدۆزرێتەوە و خەڵك لەو ڤایرۆسە كوشندەیە رزگار بكات.

لەبارەی خەڵاتەكەوە، كۆمەڵەی نۆبڵ لەپەیمانگای كارۆلینسكا لە سوید رایگەیاند: بەهای خەڵاتەكە دەكاتە 10 ملیۆن كرۆنی سویدی واتە (1.1 ملیۆن دۆلار)، پێشتریش كار بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسەكانی جۆری (A و B)ی هەوكردنی جگەر كرابوون، لە ئێستادا دۆزینەوەی جۆرە ڤایرۆسی C هەوكردنی جگەر رێگەخۆشكەر دەبێت بۆ دۆزینەوەی سەرجەم ئەو ڤایرۆسانەی جگەر تووشی هەوكردنی درێژخایەن دەكات و كە دەكرێت لەڕێگەیەوە پشكنین بۆ خوێن بكرێت و ئەو دەرمانانە گەشەیان پێبدرێت كە دەبنە مایەی رزگاركردنی ژیانی خەڵك.

لەكۆتایی هەفتاكانیشدا، هارفی ئەڵتەر گەیشتە ئەو بڕوایەی كە لەڕێگەی گواستنەوەی خوێنەوە جگەر تووشی هەوكردنێكی نادیار ببێتەوە، بەڵام حاڵەتەكەی بەنەخۆشی هەوكردنی جگەر لەجۆری (A و B) یەوە نەبەستەوە، ئەمەش رۆڵی كاریگەری هەبوو لە رێگریكردن لەهەوكردنی جگەر و تا ئاستی بنبڕكردنی.

خەڵاتی نۆبڵ یەكەمین خەڵات بوو لەكاتی خۆیدا راگەیەنرا، بەدوای ئەویشدا لە ساڵی 1901 ەوە خەڵاتەكانی نۆبڵ بۆ بوارەكانی زانست و ئاشتی و ئاداب و ئابووری بەسەر براوەكاندا دابەش دەكرێت.

وا بڕیاریشە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا رابگەیەنرێت، دوای ئەویش رۆژی چوارشەممە، خەڵاتی نۆبڵ بۆ كیمیا، رۆژی پێنجشەممە، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاداب، رۆژی هەینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لە ئۆسلۆ رابگەیەنرێت، رۆژی دووشەممەی دواتر، كۆتایی بە وەرزی دابەشكردنی خەڵاتەكان دەهێنرێت و كۆتا خەڵات بۆ بواری ئابووری دابەش دەكرێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • 33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له‌ سلێمانی

  • image04
  • هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن

  • image04
  • عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام

  • image04
  • عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟

  • image04
  • کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت

  • image04
  • سه‌رۆك مام جه‌لال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- ئه‌مریكا

  • image04
  • شەختە لە شێوەی باڵندە


                                           

نەرویج.. لەمەراسیمێکدا تەرمی پێشمەرگەیەکی دێرین بەخاک دەسپێردرێت


ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...


  تێكۆشه‌رێكی دێرین یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد
  ئه‌ڵمانیا.. چله‌ی ماته‌مینی شیهاب عوسمان به‌ڕێوه‌چوو
                                           

درۆی لامه‌ركه‌زی له‌كابینه‌ی نۆدا


رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامه‌كه‌رزی ئیدار...


  پسپۆڕێكی ئابووری له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات
  كاریگه‌ری شه‌ڕی عیراق-ئێران له‌سه‌ر گونده‌كان ماوه‌
                                           

وتەبێژی حكومەت: وەزارەتی دارایی سەرپشككراوە بڕی لێبڕینی مووچە دیاریبكات

وتەبێژی حكومەت رایگەیاند: دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە لەبەردەستی حكومەتەو وەزارەتی دارایی سەرپشكە لەوەی بەپێی داهاتەكە لێبڕینەكە دیاری بك...


  په‌روین بابه‌كر ژنێكی ڕێچكه‌ شكێن له‌ مێژووی خه‌باتی ژنانی كوردستاندا
  سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان: ئاگاداری سیاسه‌تی سه‌ندیكاكه‌ نین


کاریکاتێر