riklam

30ی ئاب رۆژی جیهانی بێسه‌رووشوێنكراوان

جینۆساید‌‌ 01:50 PM - 2020-08-30
.

.

ئه‌مڕۆ 30ی ئاب رۆژی بێسه‌روشوێنكراوانه‌ له‌ جیهان, كوردستانیش هه‌رێمێكه‌ له‌ وڵاتێك چ خۆی و چ عێراق یه‌كێكه‌ له‌و 80 وڵاته‌ی جیهان كه‌ هاووڵاتیانی تێدایه‌ بێسه‌روشوێنكراون به‌هۆكاری سیاسی, له‌ جیهاندا ژماره‌یان به‌ 52250 كه‌س دیاریكراوه‌, ئه‌وانه‌ن تۆماركراون له‌ ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كان به‌ تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و خاچی سوری جیهانی و هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به‌ بێسه‌رو شوێنكردن و .... له‌ كاتێكدا ته‌نها ژماره‌ی بێسه‌رو شوێنكراوانی ئه‌نفال و بارزانی و فه‌یلی و ئێزیدی و ...چه‌ندین به‌رابه‌ری ئه‌و ژماره‌یه‌یه‌, به‌ شێوه‌ی گشتی ژماره‌ی بێسه‌روشوێنكراوان خۆی ده‌دات له‌ 50 ملیۆن هاووڵاتی له‌ جیهاندا, له‌ ناویشیاندا له‌ 30  وڵات زیندانی  نهێنی بوونی هه‌یه‌, له‌ناویاندا عێراق بونی هه‌یه‌.

• بَسه‌روشوێنكردن تاوانێكی زه‌قی مافی مرۆڤ و یاسای نێو ده‌وڵه‌تی و جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤه‌, به‌ پێی په‌یمانامه‌ی رۆما ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیه‌وه‌, كات و شوێن تاوانه‌كه‌ به‌ زیندویی ده‌هێڵێته‌وه‌ , بنه‌ماڵه‌ی قوربانی مافی قه‌ره‌بوو و زانینی راستیه‌كانیان هه‌یه‌.

هیچ ده‌سه‌ڵات و گروپێك مافی بێسه‌روشوێنكردنی هاووڵاتیانیان نییه‌, كه‌ تاوانكار به‌ پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نابێت له‌ سزا رزگاری بێت.

بێسه‌رو شوێنكردن پێشێلی مافی یاسایی تاك,مافی ئازادی و ئاسایش, مافی  ئه‌شكه‌نجه‌ نه‌دان , مافی ژیان, مافی ناسنامه‌, مافی دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه‌, مافی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌, مافی وتنی راستیه‌كان, مافی ئابووری, كۆمه‌ڵایه‌تی, رۆشنبیری, مافی ئاستی ژیان, مافی ته‌ندروستی و فێربوون , مافی كه‌رامه‌ت و داوالێبوردنكردنی قوربانی ..ه‌.

له‌م بۆنه‌یه‌دا وێڕای ئیدانه‌كردنی بوونی سه‌دان دیارده‌ی بێسه‌روشوێنكردن به‌هۆی عه‌قیده‌ی سیاسیه‌وه‌ له‌ باشوری كوردستان و ده‌یان هه‌زار له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ لایه‌ن رژێمه‌ دكتاتۆرییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌, داواكارین :

1- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی ناوی بێسه‌روشوێنكراوان, هۆكاری بێسه‌روشوێنكردن و هۆكاری مردن, شوێنی مردنیان بڵاو بكاته‌وه‌, ئه‌وانه‌شی ماون ئازادیان بكات.
2- شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنكراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوه‌ری بێسه‌رو شوێنكراوان و دروست كردنی مۆنمێنتی یاداوه‌رییان.
3- به‌ یاسا بێسه‌روشوێنكردن له‌ كوردستان قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
4- داوای لێبوردن له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان بكرێت و په‌یمانی دوباره‌ نه‌كردنه‌وه‌ی بدرێت.
5- روفاتی قوربانییه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ كه‌سوكاریان.
6- قه‌ره‌بووی ئابووری كه‌سوكاریان بكرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی رابردوو, ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان بۆ دابین بكرێت له‌ روی دارایی و خوێندن و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی.
7- مافی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوانه‌ هه‌موو راستییه‌كان له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنكردنی رۆله‌كانیان بزانن, ته‌واوی زانیارییه‌كانیان له‌ به‌رواری بێسه‌روشێوێنكردنه‌وه‌ بۆ ئاشكرا بكرێت.
8- به‌ یاسا پارێز به‌ندی بۆ كه‌سوكاری قوربانیان, پارێزه‌ره‌كانیان, رێكخراوه‌كانیان دیاریبكرێت بۆ وتنی راستییه‌كان و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانیان.
9- پێویسته‌ زیندانه‌كانی كوردستان سجلی هاتووان و ده‌رچوانی هه‌بێت, هیچ كه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌ فه‌رمییه‌كان زیندانی نه‌كرێن و زیندانی نهێنی  وه‌ك تاوان سه‌یر بكرێت.

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without Genocide
30-8-2020

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket