riklam

مەكتەبی سیاسی: نمونەی هونەرمەندێكی نیشتمانپەوەربوو

پرسەنامە 01:43 AM - 2020-08-11
.

.

بەبۆنەی كۆچی دوای هونەرمەندی رەسەنی كوردەواری سابیر كوردستانی، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسنامەیەكی بڵاوكردەوە.

دەقی پرسەنامە:

پرسەنامە 

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ڕەسەنی كوردەواری (سابیر كوردستانی)یمان پێگەیشت. 

سابیر كوردستانی هونەرمەندێك ڕەسەن وسەنگین بوو، كە بەو شێوازە كاركردنە هونەرییەی پەیرەوی دەكرد، پێگەی تایبەتی خۆی لەهونەری گۆرانی و مۆسیقای كوردی و گوێگرێكی بەرچاوی دەستەبەركردبوو. 

 نمونەی هونەرمەندێكی نیشتمانپەوەربوو، كە وەك دانیشتوویەكی شاری كەركوكیش تووشی دەربەدەری و نەهامەتی زۆر ببووەوە. 

پرسە و سەرەخۆشی یٔاراستەی كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان و هونەرمەندان دەكەین، هاوبەشی خەمیانین، لەیەزدانی مەزن دەخوازین دواناخۆشیان بێت و رۆحی سابیر كوردستانی بۆ هەمیشە شادبێت. 

 

مەكتەبی سیاسی 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket