riklam

دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌ستێپده‌كاته‌وه‌

ئابوری 10:51 PM - 2020-08-08
.

.

وه‌زاره‌تی بارزرگانی عیراق رایگه‌یاند: كه‌ ته‌واوی رێكاره‌ پێویسته‌كانیان بۆ پێدان و دابه‌شكردنی وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی گه‌نم و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ئه‌مساڵ ته‌واوكردووه‌ و به‌ چه‌ند قۆناغێك دابه‌شی ده‌كه‌ن.

هه‌ربه‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق  وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕی 353 ملیار دیناری بۆ پێدانی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌مساڵدا ته‌رخانكردوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكیشه‌وه‌ لیستێك به‌ ناوی جوتیارانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێشینه‌یان له‌ وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كه‌دا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا پاره‌و شایسته‌ داراییه‌كانیان پێ‌ بدرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌ به‌ دوو وه‌جبه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی بۆ خه‌رجكردوون كه‌ له‌ وه‌جبه‌ی یه‌كه‌مدا بڕی 100 ملیار دیناریان وه‌رگرتووه‌و به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شیان كردووه‌و ئێستاش بۆ وه‌جبه‌ی دووه‌م بڕی 253 ملیار دیناری تریان وه‌رگرتووه‌و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌ راگرتن و پێنه‌دانی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران ده‌كه‌ن و دواكه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ كاری ووردبینیكردن و پێگه‌یاندی پاره‌كه‌ به‌ ده‌ستی جوتیارانی راسته‌قینه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket