riklam

تره‌مپ به‌شداری كۆنفرانسی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لوبنان ده‌كات

جیهان 10:44 PM - 2020-08-08
.

.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لوبنان ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ به‌ به‌شداری سه‌رۆكی لوبنان و ژماره‌یه‌ك  سه‌ركرده‌ی تری  جیهان به‌ڕێوه‌بچێت.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ به‌جیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ میشێل عۆن، سه‌رۆكی لوبنان و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامداوه‌، به‌شداریش له‌ كۆنفڕانسی  هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ لوبنان ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ سه‌رۆكی لوبنانی راگه‌یاندوه‌، سێ فڕۆكه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی به‌ڕێوه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ لوبنان.
دۆناڵد تره‌مپ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیشدا كه‌ له‌ یانه‌ی گۆڵف له‌شاری دیمینسته‌ر ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا هاوكار ده‌بێت له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستدانی لوبناندا، بۆ گه‌یاندنی هاوكاری پزیشكی و مرۆیی بۆ ئه‌و وڵاته‌، له‌ داهاتووشدا هاوكاری زیاتریشیان بۆ ده‌نێرێت.

رۆژی چواری ئه‌م مانگه‌  له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ به‌نده‌ری به‌یروت زیاتر له‌ 150 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌سی تریش برینداربون، هاوكات زیانه‌ ماددیه‌كانیش به‌ زیاتر له‌ سێ ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket