riklam

هه‌په‌گه‌ كوژرانی 13 سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند

کوردستان 09:23 PM - 2020-08-08
.

.

هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه‌) باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، كوژرانی 13 سه‌ربازی توركیای له‌ ناوچه‌ی حه‌فتانینی هاوسنوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

هه‌په‌گه‌ له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌، ئاشكرایكردووه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌میانی گه‌مارۆدانی هێزێكی سه‌ربازی توركیا له‌ناوچه‌ی حه‌فتانین و دروستبوونی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ئه‌و هێزه‌و هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌دا،  13 سه‌ربازی توركیا كوژراون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ زاخۆ و ئامێدی له‌پارێزگای دهۆك تۆپباران كردووه‌.

سوپای توركیا له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوه‌وه‌، ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان رووه‌و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ بۆته‌ هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی له‌پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك، وێرای ده‌ربڕینی  ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی توركیا له‌سه‌ر ئاستی میللی و ره‌سمیی له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق، داواش كراوه‌ توركیا كۆتایی به‌و دوژمنكارییانه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بهێنێت و رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عیراق بگرێت.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket