riklam

ڕه‌وتی سه‌در: حه‌لبوسی ئاسته‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دروست ده‌كات

عیراق 08:47 PM - 2020-08-08
.

.

ڕه‌وتی سه‌در، (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ په‌كخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و یاریكردن به‌ كات تۆمه‌تبار ده‌كات.

هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی (موقته‌دا سه‌در) ڕایگه‌یاند، (محمه‌د حه‌لبوسی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، به‌ ئامانجی مانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌یدا.

هاوپه‌یمانی سائرون ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هیچ ئیراده‌یه‌كی سیاسی ڕاسته‌قینه‌ نابینن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیشه‌ كه‌ (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) به‌ ئاشكرا پشتگیری له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات، به‌ڵام به‌ نهێنی له‌ دژیه‌تی و نایه‌وێت بكرێت.

PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket