riklam

توركیا گونده‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان ده‌كات

کوردستان 08:42 PM - 2020-08-08
.

.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا هاوینه‌هه‌وار و گونده‌كانی ناحیه‌ی شیلادزێ و باتیفا و ده‌ركار- له‌ سنوری پارێزگای دهۆك بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانێكی زۆر به‌ر دارستان و ڕه‌ز و باخی هاووڵاتیان ده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌ه‌كی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ 8-8-2020، به‌ PUKmedia ی  ڕایگه‌یاند: توركیا له‌ ڕێگه‌ی تۆپخانه‌كانییه‌وه‌ گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری "نهێل"یان له‌ ناحیه‌ی شیلادزێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك تۆپیاران كرد و له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیشه‌وه‌ "چیای گاره‌ و گوندی سیته‌" و هاوینه‌هه‌واری "گه‌لی ڕێكا"یان له‌ سنووری هه‌مان ناحیه‌ی بۆردومانكردووه‌ و ڕووبه‌رێكی زۆر له‌ دارستانی ناوچه‌كه‌ سوتاوه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌شی بۆ پشوودان له‌ هاوینه‌هه‌واری "گه‌لی ڕێكا" بوون به‌هۆی مه‌ترسی بۆردوومانه‌كه‌وه‌ ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردووه‌.

 وتیشی: ڕۆژانه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا سنووری ناحییه‌كانی باتیفا و ده‌ركار له‌ دهۆك بۆردوومان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ سوپای توركیا له‌ سه‌ره‌تای له‌شكركێشییه‌كانییه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ ٣٠ كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له‌ ٥٠٠ گوندیش به‌هۆی مه‌ترسی بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ چۆڵكراون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket