riklam

رۆژئاوای كوردستان.. ئاسایش 5 ژنی داعش ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان 08:30 PM - 2020-08-08
.

.

هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ توانییان 5 ژنی داعش كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی رووسین، له‌ خێوه‌تگای هۆل ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ هه‌وڵیان ئه‌دا هه‌ڵبێن.

ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، 5 ژنی داعش به‌ناوه‌كانی (فیكتۆریا نیكۆلا و له‌گه‌ڵ سێ منداڵكه‌ی، عایشه‌ ئه‌حمه‌د خان و منداڵه‌كه‌ی، ماریت موراد و دوو منداڵه‌كه‌ی، عایشه‌ مه‌ولود كه‌ پێشتر چه‌كداری داعش بووه‌ و قاچێكیشی بڕراوه‌ته‌وه‌، حه‌وا موسلیم و منداڵێكی) كه‌ سه‌رجه‌میان ره‌گه‌زنانه‌ی رووسییان هه‌یه‌، هه‌وڵیان ئه‌دا له‌خێوه‌تگای هۆل هه‌ڵبێن.

پێشتر، ئه‌و ژنه‌ داعشانه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان و له‌ڕێگه‌ی قاچاخچییه‌كه‌وه‌، پلانیان بۆ ئه‌وه‌ داڕشتبوو له‌خێوه‌تگاكه‌ هه‌ڵبێن، به‌ڵام دوای ئاشكرابوونیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه‌، سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران، جگه‌له‌ قاچاخچییه‌كه‌ نه‌بێت كه‌توانی هه‌ڵبێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی خۆسه‌رییه‌وه‌، قاچاخچییه‌كان هه‌وڵی ده‌ركردنی ژنه‌ داعشه‌كان له‌ خێوه‌تگاكه‌ ئه‌ده‌ن.

هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ راشیگه‌یاند: قاچاخچییه‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ وڵاتی توركیاوه‌ هه‌یه‌، توركیا پلان بۆ ده‌ركردنی ئه‌و ژنه‌ داعشانه‌ له‌ خێوه‌تگای هۆل  داده‌نێت و تاوه‌كو بیانگه‌یه‌نێته‌ ناو خاكی توركیا و ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه‌.

حه‌وا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ژنه‌ داعشه‌ ده‌ستگیركراوانه‌، رایگه‌یاند: حكومه‌تی توركیا جێگه‌ و رێگه‌ی تایبه‌تی بۆ دابین كردوون تا ئه‌و  كاته‌ی له‌و وڵاته‌ ده‌رده‌چن.

PUKmedia هاوار نیوز  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket