riklam

عیراق.. 3325 حاڵه‌تی دیكه‌ی توشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركران

عیراق 08:20 PM - 2020-08-08
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8 ی ئابی 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراقی فیدڕاڵ رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌ سه‌رجه‌م تاقیگه‌ پسپۆڕییه‌كانی عیراق پشكنین بۆ 17125 نموونه‌ی وه‌رگیراو كراوه‌، به‌وه‌ش كۆی نموونه‌ پشكنینكراوه‌كان گه‌یشته‌ 1ملیۆن و 127 و 383 پشكنین.

ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش 2307 حاڵه‌ت بووه‌ و به‌رزترین ژماره‌ش له‌پارێزگای به‌غدا/كه‌رخ تۆماركراوه‌ كه‌ 447 حاڵه‌ت بووه‌.

هه‌روه‌ها تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق 3325 حاڵه‌تی توشبوونی نوێیان تۆماركردووه‌ و به‌رزترین ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون له‌ پارێزگای به‌غدا/ره‌سافه‌ تۆماركراون كه‌ 342 حاڵه‌ت بووه‌.

74 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆماركراون، به‌رزترین ژماره‌ له‌پارێزگای به‌سڕه‌ تۆماكراوه‌ كه‌ 10حاڵه‌ت بووه‌.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌دوا ئاماری حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات:
كۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌: 105504 حاڵه‌ت (رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ له‌ 71.6%)
كۆی ژماره‌ی توشبووان: 147389 حاڵه‌ت
كۆی ژماره‌ی چاره‌سه‌ركراوان: 36575 كه‌س
كۆی ژماره‌ی حاڵه‌تٍه‌كان له‌به‌شی چاودێری وورد: 577 كه‌س
كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان: 5310

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket