riklam

جه‌خت له‌ به‌هێزكردنی پێگه‌ی عیراق كرایه‌وه‌

عیراق 08:14 PM - 2020-08-08
.

.

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌مڕۆ8-8-2020، له‌ كۆشكی به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی وڵات و چۆنیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی بۆ ئاستێكی به‌رزتر له‌گه‌ڵ وڵاتان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌پێویستی به‌هێزكردنی پێگه‌ی عیراق له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه‌، تاوه‌كو عیراق ببێته‌ به‌شێك له‌ ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگی بونیادنه‌ر بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ نیوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، ھاوكات دوپاتیشیكرده‌وه‌ له‌گرنگی رۆڵی هاوسه‌نگ و ئیجابی عیراق له‌ كاروانی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان، به‌جۆرێك ببێته‌ مایه‌ی به‌دیهێنانی ئاشتی و پێشكه‌وتن له‌ نێوان گه‌لان.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا دواین پێشهاته‌كان له‌سه‌ر ھه‌ردوو ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عیراق تاوتوێكرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket