riklam

پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ یادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 08:09 PM - 2020-08-08
.

.

بۆیادی (44) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌رێز/ مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
بابه‌ت/ پیرۆزبایی
سڵاوێكی گه‌رم ...
   به‌بۆنه‌ی یادی (44) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ناوی هه‌ڤاڵانی هاوسه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌، پیرۆزبایه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان  ده‌كه‌ین.
حزبی سۆشیالیست  له‌ خه‌بات بۆ ڕزگاری گه‌لی كوردستان و له‌ پرۆسه‌ی سیاسی دا، رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌.
      یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌رۆشی  په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌تان و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستاندا، بۆ یه‌كڕیزی كوردستانی و باشكردنی گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و ره‌چاوكردنی چاكسازییه‌كی قووڵ و راسته‌قینه‌ له‌ھه‌موو سێكته‌ره‌ ئابووری و سیاسییه‌كاندا.
جارێكی تر پیرۆزه‌..


مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
8/8/2020

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket