riklam

بەیروت.. ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان دەستیپێكرد

جیهان 06:53 PM - 2020-08-08
.

.

دوای روودانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت، بەهۆیەوە كارەساتێكی مرۆیی و زیانێكی ماددی گەورەی لێكەوتەوە،   ئەمڕۆ شەممە، لە شاری بەیروت، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران هەوڵیان ئەدا بەربەستەكان تێپەڕێنن و بگەنە تەلاری پەرلەمان، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی لوبنانەوە رێگرییان لێكرا و بەگازی فرمێسك رێژ بەرەنگاری خۆپیشاندەران بوونەوە، داواكارن لێپرسینەوە لە بەرپرسانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بكرێت كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 158 هاووڵاتی و برینداربوونی هەزارانی دیكە.

خۆپیشاندەران لەرێپێوانێكدا بەدروشمی (رۆژی لێپرسینەوە) داوای رۆیشتنی تەواوی دەسەڵاتی سیاسیان لەوڵاتدا كردووە.

سەدان خۆپیشاندەر لە مەیدانی شەهیدان لەنێوەندی شاری بەیروت كۆبوونەوە، رەخنەی توندییان لە مامەڵەی حكومەت گرتووە لەگەڵ رووداوی تەقینەوەیەكی وا گەورەدا كە بۆتە هۆی وێرانكردنی بەشێك لەشارەكە.

خۆپیشاندەران داوایان كردووە بەرپرسان دەستلەكاربكێشننەوە.

هەروەها خۆپیشاندەران داوایان كردووە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی كۆمار و حكومەت و  پەرلەمان دەست لەكاربكشێننەوە، چونكە سەرجەمیان بەرپرس بوون لە كاوولبوونی پایتەختی لوبنان و دەربەدەربوونی سەدان هەزار هاووڵاتی.

خۆپیشاندەران دەسەڵاتی سیاسی بەبەرپرس دەزانن لەكارەساتی تەقینەوەكەی بەیروت، بەوەی كە كەمتەرخەم و بێباك و بێدەنگ بوون لە هەڵگرتنی 2700 تەن مادەی نیتراتی ئامۆنیۆم، كە مادەیەكە بەخێرایی گڕ دەگرێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket