riklam

عیراق.. نیمچە قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە

عیراق 05:54 PM - 2020-08-08
.

.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: قەدەغەی نیمچە هاتووچۆ تاوەكو 15ی مانگ درێژكرایەوە، دەوامی رەسمیش لەسەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت بەڕێژەی لە 25% بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی فەرمانێكی ئەمیندارێتی گشتی كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، بڕیاردراوە قەدەغەی نیمچە هاتووچۆ تاوەكو 15ی ئەم مانگە درێژبكرێتەوە، جگەلە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتییە.

بڕیاریش دراوە كە دەوامی سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت بەڕێژەی لە 25% بەردەوام بێت، دەسەڵات بە وەزارەتەكان دراوە بەپێی پێویستی شوێنەكە دەوام بەكارمەندەكانیان بكەن.

فەرمانەكە ئاماژەی بەوەشداوە، كە لەدوای 15ی مانگەوە چاو بەبڕیاری قەدەغەی نیمچە هاتووچۆدا دەخشێنرێتەوە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket