riklam

عیراق و یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییەكانی نێوانیان پەرەپێدەدەن

عیراق 05:05 PM - 2020-08-08
.

.

باڵوێز سادق روكابی نامەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی نێردەی عیراق لە یەكێتیی ئەوروپا، پێشكەشی ئۆرسۆلا ڤان دیرلاین سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا لە بارەگای یەكێتییەكە لە برۆكسل كرد.

 وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بڵاوكراوەیەكدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: روكابی لەمیانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی پێشكەشكردنی نامەی دەستبەكاربوونی، سڵاوی دوكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و حكومەتی عیراقی گەیاندە كۆمسیاری باڵای یەكێتیی ئەوروپا، جەختیكردۆتەوە كە عیراق خوازیارە پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا لە سێكتەرە جیاوازەكان پەرەپێبدات، هەروەها رێككەوتنی هاوبەش و هاوكاری نێوان هەردوو وڵات (PCA) چالاك بكرێنەوە و عیراق بتوانێت سوود لە توانا و شارەزاییەكانی ئەوروپا وەربگرێت لەسەرجەم كایە جیاوازەكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا ستایشی رۆڵی گەورەی عیراقی كردووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتیش چەكدارانی تیرۆریستانی داعش، جەختیشی كردۆتەوە كە یەكێتیی ئەوروپا لەسەرجەم ئاستەكاندا پشتیوانی لەعیراق دەكات، جەختیشی لەسەر گرنگی چالاككردنەوەی رێككەوتنی هاوبەش و هاوكاری نێوان هەردوو لا كردۆتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket