riklam

له‌ كه‌ركوك 64 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

کوردستان 03:22 PM - 2020-08-08
.

.

له‌ كه‌ركوك 64 تووشبوی نوێی كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی ٩تووشبوو تۆمار كراو 78 تووشبوش چاكبونه‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 64 حاڵه‌تی نوێی تووشبون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌ و 78 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌ و 9 توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كۆی ژماره‌ی تووشبوانی  كۆرۆنا له‌ كه‌ركوك گه‌یشتۆته‌ 5 هه‌زار و 397 حاڵه‌ت و 3هه‌زار و  557 یان چاكبونه‌ته‌وه‌ و 280 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه‌ له‌پارێزگای كه‌ركوك و بڕیاره‌ له‌ سه‌عات 12 ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌كه‌ركوك كۆتایی بێت.

PUKmedia ته‌ندروستی كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket