riklam

تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله‌ ناكۆتاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 03:03 PM - 2020-08-08
.

.

سبه‌ینێ‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله‌ ناكۆتاكان ده‌ستپێده‌كات  .

سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله‌ ناكۆتاكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 9ی ئابی 2020 تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله‌ ناكۆتاكانی 4 ی بنه‌ڕه‌تی و 11ی ئاماده‌یی و خوێندنی پیشه‌یی و ئیسلامی بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و تا ڕۆژی 18 ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌كان دواناخرێت و له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هاوكات وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ په‌یڕه‌وكردنی ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی ئه‌نجام بدرێن و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌درێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان، به‌ ڕه‌چاوكردنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی پارێزگا و ئیداره‌كان بۆ ده‌ستپێكردن و كۆتاییهێنان به‌ تاقیكردنه‌وه‌كان، هه‌رخوێندكارێكیش ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ده‌توانێت دوای خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌ی پزیشكی به‌شداری له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا نه‌كات و كاتێكی تری بۆ دیاری بكرێت.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket