riklam

نرخی لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دابەزی

ئابوری 08:14 PM - 2020-08-06
.

.

نرخی لیرەی توركی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەرامبەر دۆلار دابەزینی پێوانەیی بەخۆوە بینی، لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا، بڕێكی زۆر دراوی لیرە مامەڵەی فرۆشتنی پێوەكراوە، هاوكات وەبەرهێنەران ترسی ئەوەیان هەیە كە توركیا تووشی قەیرانێكی تری وەك ئەوەی ساڵی 2018 ببێتەوە.

بەپێی داتاكانی پێگەی (بلومبێرگ)، نرخی دۆلار بەڕێژەی لە 2.86% بەرامبەر بە لیرەی توركی بۆ 7.2494 لیرە بەرزبۆتەوە، كەئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی چەند مانگێكدا لیرەی توركی بەخۆیەوە دەبینێت.

پێشتریش، لیرەی توركی نزمترین ئاستی لەبەرامبەر دۆلار بەخۆیەوە بینی، نرخی یەك دۆلار گەیشتە 7.26 لیرە، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە نرخی لیرە ئەمڕۆ نزیكبۆتەوە لەو ئاستی دابەزینە مێژووییە كە پێشتر بەخۆیەوە بینیبووی.

دەزگاكانی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، بانكی ناوەندی توركیا نرخی سوودی بۆ خوار تێكڕای ساڵانەی هەڵاوسان دابەزاند، ئەوەش بەپێی رێنماییەكانی حكومەت، بەوە حكومەت ناچار بووە دەیان ملیار دۆلار لە یەدەكی دراوی بیانی بۆ پارێزگاریكردن لەنرخی لیرە، بفرۆشێت.

PUKmedia ئاژانسەكان     

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket