riklam

خه‌ره‌ند براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رھێنانی فێستیڤاڵی كۆبانێ بوو

ئەدەب وهونەر 04:26 PM - 2020-08-06
.

.

فیلمی ئه‌نیمێشنی (خه‌ره‌ند – الھاویه‌)، به‌رھه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای ھه‌ولێره‌ و له‌ ده‌رھێنانی (سامی كاكه‌)ـه‌یه‌ و به‌ سپۆنسه‌ری ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌یی فاخیر مێرگه‌سۆریه‌، تا ئێستاش زۆرترین به‌شداری له‌ فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردووه‌ و 7 خه‌ڵاتی جۆراوجۆریش به‌ده‌ستھێناوه‌.

له‌ دواھه‌مین به‌شداربوونیشی له‌ فێستیڤاڵی (كۆبانێ) بۆ كورته‌ فیلم و فیلمی ئه‌نیمێشن توانی ببێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رھێنان.

ئه‌و به‌رھه‌مه‌ی ھونه‌رمه‌ند سامی كاكه‌، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌ ئێش و ئازاری خانه‌واده‌یه‌ك ده‌كات، كه‌ به‌ھۆی جه‌نگه‌وه‌ له‌ زێدی خۆیان بێبه‌ش ده‌بن و به‌ ناچاری سه‌ریان ھه‌ڵده‌گرن تا له‌ دوورگه‌یه‌كی ئارام بحه‌سێنه‌وه‌، كه‌چی ده‌گه‌ن به‌ وڵاتێكی سه‌قامگیر، به‌ڵام دڵیان ھه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان لێده‌دا و ئاوڕێكی پڕ له‌ حوزن له‌ كوردستان ده‌ده‌نه‌وه‌.

 سامی كاكه‌، له‌ ساڵی 1976 له‌ ھه‌ولێر له‌ دایك بووه‌، نزیكه‌ی چاره‌گه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌ بواری ده‌رھێنان كارده‌كات و، له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا خاوه‌نی چه‌ند به‌رھه‌مێكی جوانه‌ به‌ ناونیشانی (ئه‌ودیوی تاوان، دارك ده‌ی، تارمایی،Erbil my love، تیرۆر، بۆ یادی ئێوه‌، ژیان له‌ گه‌ڕه‌كێك، سپی سپی، FREE).

شیڤان شێرزاد

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket