پێویستە كارەسانی شەنگال لە ئاستی نێودەوڵەتی بەجینۆساید بناسێنرێت
جینۆساید 04:18 PM - 2020-08-06.
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر ساڵیادی كارەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزدییان، تێدەپەڕێت كە داعشی خوێن مژی تیرۆریستی تەكفیری، رۆژی3/8/2014 بەشێوەیەی نامرۆڤانە رەوایەتی بەخۆیداو بێ ئەوەی گوێبداتە پێكەوە ژیانی ئایینی بەشێوەیەكی دڕەندە و نامرۆڤانە، لەبەرچاوی كۆمەڵی نێودەوڵەتی ، دەستی چووە گیان و خوێنی ئێزیدیەکان و شارستانیەت و پێكەوەژیانی ئایینی خەڵتانی خوێنكرد.
بەداخەوە لەو كارەساتەی داعش بەسەر خوشك و برایانی ئێزیدی هێنا، سەرباری ئەوەی بەكوشتن و زیندەبەچاڵ و ئەنفال نەوەستا، بەشێوەیەكی نامرۆڤانە هاوشێوەی سەردەمی جەهالەت، بەئاشكرای مامەڵەی بازرگانی و كڕین و فرۆشیان بە كچ و ژنی ئێزیدی كرد.
ژنان لەدوای كارەساتی شەنگال، سەرباری ئەوەی كەس و كار و خێزان و نیشتمانی خۆیان لەدەستدابوو، بەهۆی كردەوە قێزەونەكانی داعشی تیرۆریستەوە، كەوتنە ژێرباری غەدرێكی گەورەوە مەگەر هەرئەوان لەم سەردەمەی دووبارە بوونەوەی غەدرەدا بینیبێتیان، بازاڕەكانی (رەققە موسڵ)بوونە ئەو شوێنەی كەتاقمە تیرۆریستییەكەی داعش "كچ و ژن و منداڵی ئێزیدیان وەك كاڵا تێدا بفرۆشن" بەداخەوە بەهۆی كردە نامرۆڤایەتیەكانی داعش هەزاران كچ و ژن لە رووی دەرونییەوە بوونە قوربانی هەزاران خێزان لەیەك دابڕان، بەشێكی زۆریشیان بێ چارەنوس لەم نێوەندەدا مانەوە.
بەداخەوە تاكوئێستا هیچ هەنگاوێكی كردەی لەو بوارە نەنراوە بۆ ئەوەی كۆمەڵی نێودەوڵەتی كارەساتی شەنگال بەجینۆساید بناسێنرێت،بەوهیوای كۆمەڵی نێودەوڵەتی، حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەنگاوی فیعلی بنێن بۆ ئەوەی ئەم كارەساتە لە ئاستی دنیا وەك تاوانی جینۆسایدی نێودەوڵەتی بناسێنرێت و تاوانبارانی تاقمە سەرلێشێواوەكەی داعش بەسزاو چارەنوسی خۆیان بگەیەنێت.
بەداخەوە تائێستا لەدوای شەش ساڵ لەو تاوانە گەورەیە، برینی بەئازاری خوشك و برا ئێزدییەكانمان ساڕێژ نەبووە.
هەزار خێزان لەڕووی دەروونییەوە لەوپەڕی بارێكی خراپی دەرونیدان ، هەزاران كچ و مناڵ و پیاوی ئێزدی بێ سەروشوێنن و تەنانەت تا ئێستاش رووفاتەكانیان نەدۆزراوەتەوە.
هەزار پیر و بریندار لە ئاوارەیی كەمپەكاندا و دوور لە زێدی خۆیان لەژیانێكی كولەمەرگیدان كە چاوەڕێن رۆژێك دوور لە ترس دوور لە دووبارە بوونەوەی كارەساتی خوێناوی بگەڕێنەوە زێدی ڕەسەنی خۆیان و لە سایەی ئارامیدا ژیانێكی سادە بگوزەرێنن.
جێگەی خۆیەتی لەم رۆژە خەمگینەدا باس لەوە بكەین ئەركی هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی و عێراقە كە لەم كاتەدا هەنگاوی كرداری بنێن بۆ ئەوەی لایەنی كەم دۆخی سیاسی و سەربازی شەنگال ئاسایی بكرێتەوە، دەرفەتە بە هاوڵاتیانی رەسەنی شەنگال و دەوروبەری بدرێت لە كەمپەكاندا بگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی ڕەسەنی باوباپیرانیان. پێویستە بەو ڕۆحیەتە مامەڵە لەگەڵ كەیسی ئێزیدییەكان بكرێت لە باتی كێشمەكێشی حزبی بەرتەسك، ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە بكرێتە بنەما بۆ خزمەتكردنی ئێزیدییان.
لەكۆتایدا بەو هیوایەی خزمەتی زیاتر بە ئێزیدیەکان بكرێت و قەرەبووی ئەو نەهاتیانەیان بەخزمەت بۆ بكرێتەوە و كارجددی بكرێت بۆ ئەوەی چارەنوسی ئەو كچ و ژنانەی كە تا ئێستا بێسەرو شوێنن دیاری بكرێت.
ئاڵا تاڵەبانی
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
11:20 PM - 2024-05-02
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03