پیاز بخۆ تا به‌دووربیت له‌نه‌خۆشییه‌كان
هەمەرەنگ 10:03 AM - 2020-08-06.
پیاز یه‌كێكه له‌و به‌خششانه‌ی كه خودای په‌روه‌ردگار به به‌خشنده‌یی خۆی به مرۆڤی به‌خشیوه‌و چاره‌سه‌ره بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی و له‌ناو دكتۆره‌كانی ڕۆژئاوادا پیاز به دكتۆر پیاز ده‌ناسرێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و سوده بێ شومارانه‌ی كه پیاز هه‌یه‌تی و ئێمه‌ش لێره‌دا باس له چه‌ند سودێكی ده‌كه‌ین :
1- نه‌خۆشی و كێشه‌كانی گوێ
ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی بیستن و ئازاری گوێچكه یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی تری گوێیان هه‌یه ده‌توانن پیازێك له‌تبكه‌ن و پارچه‌یه‌ك له پیازه‌كه له كونی گوێچكه‌یان دا بنێن و به‌و جۆره‌ش هه‌رچی كێشه و ئازار هه‌یه له گوێچكه‌دا نا یهێڵێت
2- چاره‌سه‌ره بۆ سوتاوی
زۆربه‌ی ئه‌وچاره‌سه‌رانه‌ی كه بۆ سوتاوی به‌كاردێن ئه‌گه‌ر ئازاری سوتاویه‌كه‌ش نه‌هێڵن ئه‌وا ناتوانن ئاسه‌واری سوتاویه‌كه بشارنه‌وه و له‌وانه‌شه كه كاریگه‌ری خراپیان بۆ شوێنێكی تری جه‌سته هه‌بێ به‌ڵام پیاز چاره‌سه‌رێكی سیحراوی سوتاویه‌و ته‌نها له‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كی كه‌مدا ئازاری سوتاوی ناهێڵێت ئه‌گه‌ر پارچه پیازێك له‌سه‌ر سوتاویه‌كه دابنرێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هیچ زیانێكی بۆ به‌شێكی تری جه‌سته‌ش نابێت.
3- ئازاری پێوه‌دانی هه‌نگ ناهێڵێت
شتێكی ڕوونه كه كاتێ هه‌نگێك به كه‌سێكه‌وه ده‌دات هه‌ست به جۆرێك له ئازار ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چزویه‌ك له له‌شدا به‌جێده‌هێڵێت جا ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك پیاز له‌سه‌ر شوێنی پێوه‌دانی هه‌نگه‌كه دابنرێت و به پارچه په‌ڕۆیه‌ك ببه‌سترێت ئه‌وه له‌ماوه‌ی یه‌ك چاره‌كدا چزوه‌كه ده‌رده‌كات و ئازار ناهێڵێت.
4- دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و نه‌هێشتنی تا
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست به‌رزی پله‌ی گه‌رمی له‌شه‌وه ده‌ناڵێنی ئه‌وا زۆر به‌ساده‌یی ده‌توانی پارچه‌یه‌ك یان دوو پارچه پیاز له ژێر پێت دابنێیت و پاشان گۆره‌وی له پێبكه‌یت بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك یان كه‌متر به‌وجۆره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ت داده‌به‌زێت كه خۆیشت باوه‌ڕی پێ ناكه‌یت
5- كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌كتریاو ڤایرۆسه زیانبه‌خشه‌كان له‌له‌شدا
له‌وانه‌یه له‌له‌شی هه‌ر مرۆڤێكدا چه‌ندین جۆر له به‌كتریاو ڤایرۆسی زیانبه‌خش هه‌بن كه مرۆڤ توشی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی بكات جا پیاز دژه به‌كتریاو ڤایرۆسێكی باشه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ژه‌مه خواردنه‌كاندا بخورێت و به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات.
6- بۆنی ده‌م و گه‌ده ناهێڵێت
ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌كی پیاز ڕۆژانه بۆماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك بجویت ئه‌وا بۆنی ده‌م و گه‌ده ناهێڵێت و له‌به‌كتریاو ڤایرۆسی پیس پاكیان ده‌كاته‌وه
7- خوێن ڕوونده‌كاته‌وه و دڵ ده‌پارێزێت
پیاز هۆكارێكی باشه بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی خوێن و ڕێگه گرتن له خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و مه‌ینی خوێن له بۆریه‌كاندا و یارمه‌تیده‌رێكی باشیشه بۆ گه‌یاندنی ئۆكسجین به دڵ و ڕێكخستنی سوڕی خوێن و لێدانه‌كانی دڵ
8- موی سه‌ر به‌هێز ده‌كات
ئه‌گه‌ر شه‌وانه پێش خه‌وتن به ئاوی پیاز سه‌رت مه‌ساج بكه‌یت و پێستی سه‌رو قژتی پێ ته‌ڕ بكه‌یت ئه‌وا ڕێگری له وه‌رینی موی سه‌رت ده‌كه‌یت و له ماوه‌ی مانگێك یان زیاتر دا به ڕوونی هه‌ست به ئه‌نجامه باشه‌كه‌ی ده‌كه‌یت .گیا ده‌رمان به‌مه‌رجێك به ئاوی زۆر گه‌رم سه‌رت نه‌شۆیت و ده‌بێت ئه‌و ئاوه‌ی كه سه‌ری پێده‌شۆیت كه‌مێك له شله تێن سارد تربێت
9 - هێزی پیاوه‌تی زیاد ده‌كات.
10- ئازاری سك ناهێڵێت.
خۆراكه چه‌وره‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی سك ئێشه و ئازاری گه‌ده‌ن و بۆچاره‌سه‌ری ئه‌م ئازاره‌ش پیازێك بكه به‌دوو كه‌رته‌وه‌و له ناو كوپێك ئاودا بیكوڵێنه‌و كاتژمێری جارێك كه‌وچكێكی لێ بخۆره‌وه له سك ئێشه ڕزگارت ده‌كات
11-كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان
ئه‌گه‌ر هه‌ست به ته‌نگه نه‌فه‌سی ده‌كه‌یت ئه‌وا پیازێك به جوانی ورد بكه‌و له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵی بكه‌و بیده له سنگت
12- چاره‌سه‌ره بۆ كۆكه‌و قوڕگ ئێشه
بۆچاره‌سه‌ری كۆكه‌و قوڕگ ئێشه ده‌توانن پیازێك بكه‌ن به دوو كه‌رته‌وه‌و پاشان كه‌مێك شه‌كر به‌سه‌ر هه‌ركه‌رتێكیدا بكه‌و چاوه‌ڕێبكه تا شه‌كره‌كه هه‌ڵده‌مژێت و پاشان بیخۆ
13- ڕشانه‌وه‌و دڵ تێكچوون
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه به زۆرشت دڵیان تێكده‌چێت و ده‌ڕشێنه‌وه به‌تایبه‌ت له كاتی سه‌فه‌ركردن به‌سه‌یاره‌و ئه‌گه‌ر رێگه‌شیان دوور بێت جا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وا ده‌توانی كه‌وچكێك ئاوی پیاز یان زیاتر بخۆیته‌وه.
14- پیاز نه‌خۆشی شه‌كره چاره‌ده‌كات و هێزی مێشك و بینایی چاو زیاد ده‌كات .
15- ڕزگاربوون له كه‌مخه‌وی
خواردنی پیاز به‌شێوه‌ی ڕۆژنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له خه‌وزڕان و كه‌مخه‌وی ڕزگارت بێت و شه‌وانه به‌ئارامی خه‌وت لێبكه‌وێت و چ كات ویستت بخه‌ویت
16-نه‌هێشتی ئازاری ددانی كلۆربوو.
PUKmedia... له‌ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24