شێركۆ بێكه‌س، ئاوێنه‌ی سه‌رده‌مێكی ناكۆتا
ئەدەب وهونەر 07:00 PM - 2020-08-04.
ژیان ئه‌زموونكردنه، چه‌ن گه‌وره‌ییه له‌سه‌ر هێڵه گه‌وره‌كانی ژیان و گه‌ردوون مرۆڤ نه‌خشی هه‌بێ. ئه‌و جوانیه‌ی شێركۆ له ژیانی زۆركه‌سدا دروستی كردوه درێژخایه‌نتره له هه‌ر جوانیه‌كی ساته‌وه‌ختێكی هه‌ستی یا حه‌ماسی یا به‌خشنده‌ییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و كرده‌یه‌كی سیاسی، نه‌خشی جوانبه‌خشی ئه‌و ئاوێته‌ی جوانی عیشق و شیعر بوو.
ساڵی ھه‌شتاودوو له ئه‌وجی تیژیی كه‌ڵپه‌ی به‌عسیه‌كاندا روومانكرده شاخ، له‌كوێره گوندێكی گه‌رمیاندا. گیرساینه‌وه. قوتابخانه‌ی شارمان به‌جێ ھێشت. ھه‌ر زوو بۆ راھاتن و ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ كه‌ش و ھه‌وای گوند‌و ژیان له‌ناو شۆڕش و پێشمه‌رگه‌دا، زۆربه‌ی شه‌وانی نوته‌كی زستان گه‌ر بكه‌وتایه‌ته ماڵ له ژورێكی قوڕینی سه‌ر چیخچنی نزم و بچوك له‌به‌رچرادا، باوكم كۆی ده‌كردینه‌وه‌و سروودی به‌رگری بۆ ده‌خوێندینه‌وه. "كازیوه" و "من تینوێتیم به‌گڕ ئه‌شكێ" و تریفه‌ی ھه‌ڵبه‌ست" ی شێركۆ بێكه‌س دیوانی بێكه‌س و قانیع له وانه‌كانی زۆرینه‌ی شه‌وانی سه‌ره‌تای ئاشنا بوونمان بوو به ژیانی ساده‌و پڕ ترش و شیرینی ئازادی لادێ..
ئێمه‌ش به رۆژ بۆ پێشمه‌رگه‌مان ده‌وته‌وه كه به‌جه‌وله رێ‌یان ده‌كه‌وته ئاوایی.. رۆژگار ھات و چوو شۆڕش باڵای كرد‌و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی ھێنا بۆ شار.. منیش له‌زانكۆی سلێمانی بوومه خوێندكار‌و له‌نزیكه‌وه به‌خودی باڵای شیعر‌و ئاسمانی داھێنانی شیعریی ئاشنا بووم. جار جاره ده‌چوومه دیداری له"سه‌رده‌م".
له‌گه‌ڵ چه‌ن هاوڕێیه‌كمدا گۆڤاری "مرۆڤایه‌تی"مان له‌زانكۆ ده‌رده‌كرد. هه‌ر كه چاپ ده‌بوو گۆڤاره‌كه‌مان ده‌برد بۆ كاك شێركۆو ره‌وف بێگه‌ردو ئازاد به‌رزنجی. مه‌به‌ستمان بو سه‌رنجیان بزانین و به‌شداری بكه‌ن به‌نوسین بۆ گۆڤاره‌كه.
له‌وساوه تا ته‌مه‌ن باقی بێت له‌گه‌ڵ شیعره‌كانیدا ژیاوم و ده‌ژیم.
دوا وێستگه‌ی بینین چه‌ند ساته‌وختێكی خه‌مباریی و شادومانی بوو، رۆژی ٢٣-٦-٢٠١٣ ئیجازه‌م له نه‌سرین خانی خێزانی وه‌رگرت و توانیم جارێكی تر، به‌یاوه‌ری به‌ڕێزان عومه‌ر شێخ موس و به‌كر فه‌تاح و ساڵح قه‌یتولی و شۆڕش قادر چوینه لای له‌سوید. ئه‌م جاره جیاوازتر له‌ھه‌موو جاره‌كان بێ شه‌پۆلی وشه‌و جوڵه‌و بێ دوكه‌ڵ بوو. دیداری ئه‌و دیداری خه‌می نه‌ته‌وه‌و بێكه‌سیی كورد و ھاواری له‌بن نه‌ھاتووی نیشتمان بوو. سه‌ره‌تا بێده‌نگیه‌كی قووڵ دایگرتبوو، لێم پرسی ناخوێنیته‌وه، وتی ناتوانم ئه‌م نه‌خۆشیه ھیلاكی كردووم.. ئه‌ی نوسین وتی ئه‌وه‌شیان نا.. پاكه‌ته جگه‌ره‌كه‌ی له‌به‌رده‌م خۆیدا دانابوو، به‌ڵام نه‌یده‌كێشا، دكتۆر لێی قه‌ده‌غه‌كردبوو. وتی ھه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌م له‌به‌ر چاوانم بێت.
ده‌نگوباسی گه‌رمیان چیه ئه‌بێ ئێستا گه‌رمبێ وانییه؟
كاتێ ماڵ ئاوایمان لێ كرد زۆر به‌حه‌سره‌تێكی قووڵه‌وه به‌و په‌ڕی ھێزی ناخمه‌وه، له‌به‌رده‌م جانتای سه‌ریدا كه‌به‌كلێته داپۆشرابوو رۆحم له‌به‌رده‌میدا چه‌مانده‌وه، چوون ھه‌ستێك دایگرتم و ده‌مزانی ئه‌مه دوا دیداره.
هه‌ستم ده‌كرد چ بۆشاییه‌كی ئه‌ده‌بی له‌فه‌زای نوسین و داهێنان و نوسینه‌وه‌ی ژیانی كورد دروست ده‌كات.
توند ده‌ستیم گوشیی و به‌ده‌ستی چه‌پم به‌سۆزێكی تونده‌وه قۆڵی راستیم گرت. ھه‌رچه‌نده به‌ھیواوه پێم وت كاك شێركۆ به‌ھیوای دیدارێكی باشتر له ئێستا.. له یه‌كه‌م په‌یژه‌ی شوقه‌كه‌ی ھه‌تمه خواره‌وه‌و فرمێسكی قه‌تیس بووم داباریین. یه‌كه‌م جار بوو خه‌م بۆ خودی خۆی بمگرێنێ پێشتر چه‌ندان جار شیعره‌كانی گومانم نییه زۆرینه‌مانی گریاندوه، ئاخر شیعریی شێركۆ ھه‌ر به راست ژانی نه‌ته‌وه‌و ھاواری كورد‌و جوانی نیشتمان وزه‌ی ژیانه.. ئه‌و ھه‌موومانی كۆكردبووه له دوتوێی شیعردا ئه‌و به‌سه‌رھاتی ئازار‌و برینمانی نوسیبوه‌وه.. له گۆڕستانی چراكاندا وێنه‌ی "وڕێڵه" وێنه‌ی دوا ئێواره شومه‌كه‌ی ئه‌نفالی بۆ نه‌خشاندبووین. كه‌س وه‌كو شێركۆ بێكه‌س نه‌یتوانیوه ته‌نیاترین ته‌نیاییه‌كانی كورد‌و میحنه‌تریین میحنه‌ته‌كانی كوردستان بخاته دووتوێی شیعره‌وه..
رۆژی ۲٠۱۹/۷/۳٠ له‌گه‌ڵ پۆلێك له‌كه‌سوكاری ئه‌نفال له‌سه‌حراكانی سه‌ماوه بوین چوینه لای گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفاله‌كان، له‌و سه‌حرایه‌وه به‌ره‌و نوگره سه‌لمان رۆشتین له ده‌شته لماویه به‌رینه خه‌یاڵم زوو ده‌چوه‌وه ناو " گۆڕستانی چراكان ده‌توت شێركۆ خۆی له‌وێ بوه‌و ئه‌و دیوانه‌ی نوسیوه‌ته‌وه، دورو دڕدۆنگی و بیمی رێگاكه.
ژه‌نگاوی ئه‌و سه‌حرا به‌رین و ته‌پوتۆزه ژیان كوژه.
قافڵه‌كان بارگه‌و پریاسكه‌ی كوردیان لێره خستوه..
خه‌ڵه‌فم بیركه‌وته‌وه، خه‌ڵه‌ف: عه‌سكه‌رێكه پاسه‌وانی ئه‌و زیله‌یه كه شۆفێره‌كه لێی ئه‌خوڕێ و له‌گه‌ڵیایه.
شێركۆ بێكه‌س له خه‌یاڵی شۆفێری ئه‌و زیله‌وه ئێژێ:_
(( من ناوێرم سه‌یری ئه‌م كوردانه بكه‌م
ئه‌ڵێم نه‌وه‌ك چاوی “خه‌ڵه‌ف”ی پاسه‌وان
له پڕێكا قه‌تره‌یه‌كی به‌زه‌یی خـوا
یان یه‌ك بریسكه‌ی بچووكی
لێبوردنی پێغه‌مبه‌رێ
له ناو چاوانما ببینێ و به‌گرتمـبـا! ))
شوفێره‌كه، دوای بڕینی ڕێگایه‌كی دوورودرێژ نوقمی خه‌یاڵ بووه…
(( خه‌ڵه‌ف كۆكی‌و، ئه‌م داچڵه‌كی و
گه‌رده‌لوولی كلك كڵافه‌ی
دووری سه‌حرا، هه‌تا ئه‌هات
له قافڵه‌ی ڕوو له عه‌ده‌م نزیك ئه‌كه‌وته‌وه‌و
له پڕێكدا له ناو به‌رایی
ته‌مـاشـای خۆڵاوی‌دا..
قه‌ڵایه‌ك و چه‌ند قولـله‌یه‌ك
هه‌ڵتۆقین و
له ناو ئێواره‌ی ژه‌نگاوی و
له ناو وه‌ڕه‌ی سه‌گی ڕه‌ش و
له به‌رده‌می زه‌مانێكی مڕومۆچ‌دا
مـاشـێن وه‌سـتا!.
خه‌ڵه‌ف به ده‌نگی به‌رز وتی:
“نـوگـره سـه‌لمان!”
ــ نوگره سه‌لمان!
ئافاتێكی قه‌ڵا قه‌ڵا، دووپشكێكی گه‌وره گه‌وره‌ی كۆنكرێتیی.
ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی درێـژ و
كـڵـپه‌یه‌كی بـازنه‌یی!.
نوگره سه‌لمان!
ژه‌نگی مێژوویه‌كی كۆن و
قولـله‌ی زوڵمێكی زۆر دوور و
مه‌نزڵێكی بیرچوونه‌وه‌و
یادگارێكی بێ په‌نجه‌ره‌و
تاعونێكی خۆمڵاسده‌ر له ناو لمدا و
كینه و ڕقێكی سڕمدی!.
نوگره سه‌لمان!
قه‌ڵا قه‌ڵای ئازارێكی ڕه‌شداگه‌ڕاو.
تینویه‌تییه‌كی ئه‌زه‌لی‌و
پێناسه‌یه‌ك بۆ ونبوون و بۆ تاریكیی و
شوێنێ بۆ زه‌مانی غه‌در و
جێگایه‌ك بۆ پیاسه‌ی زوڵم و
گــــاڵته‌ی تـــاوان.
نوگره سه‌لمان!
سڵاو له رووباری شیعریی كوردی سڵاو له‌و نه‌غمه نه‌مره‌ی داستانی نه‌مریی، به‌جه‌سته رۆیشتیی، به‌ڵام تۆ ھه‌رگیز له‌چاوان ون نابی له چاوی ئه‌ندێشه‌و ھه‌ست و سۆز ئاوا نابی.. تا گوند مابێ تۆ ھه‌ر ئه‌ژیت، تا كورد مابێ تۆ ھه‌ر له‌باغی نه‌مرییدا باڵاترینیت، تا سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و "كزه‌ی كوردان" مابێ تۆ بانگه‌وازی ئازایی و ئازادییت.. سڵاو له‌ده‌نگه ھه‌میشه سه‌وزه‌كه‌ی ژیان سڵاو له شێكۆ بێكه‌س..
سالار مه‌حمود
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26