riklam

هه‌زاران ئێزدی رۆژه‌ ره‌شه‌كه‌ی شه‌نگال لای داعشن

کوردستان 04:13 PM - 2020-08-03
.

.

ئه‌مڕۆ 3-8-2020، شەش ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی داگیركردنی شه‌نگال له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدكردنی هاووڵاتییانی ئێزدیی له‌ شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری تێپه‌ڕده‌بێت و به‌پێی دواین ئاماری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوه‌ ئێزدییه‌كان-یش، تا ئێستا دوو هه‌زار و 908 هاووڵاتیی ئێزدی له‌لای داعش ماون و نه‌توانراوه‌ رزگار بكرێن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ خه‌یری بۆزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئێزدییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی دواین ئامار كه‌ له‌ رۆژی 1-8-2019، ده‌رچووه‌، له‌ رۆژی 3ی ئابی 2014ه‌وه‌ كه‌ داعش شه‌نگالی داگیركرد، تا ئێستا له‌كۆی شه‌ش هه‌زارو 417 كه‌س كه‌رفێنراون توانراوه‌، 3 هه‌زار و 509 هاووڵاتیی له‌ ژێر ده‌ستی داعش رزگاربكرێن، كه‌ هه‌زار و 192 ژن  337 پیاو و هه‌زارو 33 كچی منداڵ و 947 منداڵی كوڕ بوون.

راشیگه‌یاند: ژماره‌ی رفێنراوه‌كان شه‌ش هه‌زارو 417 كه‌س بوون، كه‌ سێ هه‌زار و 548 كه‌سیان ژن و دوو هه‌زار و 869 كه‌سیان پیاو بوون.
وتیشی: له‌ ئێستاشدا دوو هه‌زار و 908 هاووڵاتیی ئێزدی له‌لای داعش ماون كه‌ هه‌زار و 323 ژن و هه‌زار و 585 پیاون.

بۆزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ 3ی ئابی 2014 دا كاتێك داعش شه‌نگالی داگیركرد، هه‌زار و 293 كه‌س شه‌هید كراون و تا شێستاش 80 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌ ده‌یان گۆڕی تر كه‌ روفاتی ئێزیدییه‌كانی تێدا دۆزراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: 68 مه‌زاری ئاینی ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌، 100 هه‌زار هاووڵاتی ئێزدیش ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بوون.

 


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket