riklam

زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد

ئابوری 11:41 AM - 2020-08-03
.

.

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بێوێنەی تۆمار كرد و بۆ یەكەمین جارە لە مێژوودا نرخی ئۆنسەیەك زێر نزیك دەبێتەوە لە ٢٠٠٠ دۆلار،

بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان، نرخی زێڕ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد و لە بازاڕەكانی جیهان ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار و ٩٧٦دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و ئەوەش بەرزترین نرخی ئەو كانزایەیە كە تائێستا تۆمار كرابێت.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هۆكارەكەی ناجێگیری ئابوریی جیهانە بەهۆی ئەو ڕێكارانەی بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا گیراوەتەبەر.

گرژبوونی پەیوەندییەكانی چین و ئەمریكاش هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی بەهای زێڕە.

PUKmedia ئاژانسەکان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket