riklam

ئۆپەرێتی سەوزە لە بیرەوەری بینەرەکانیدا ماوە

ریپۆرتاژ‌ 04:24 PM - 2020-07-30
.

.

دەرهێنەری ئۆپەرێتی سەوزە کەلە ساڵانی 1983 لە شاری هەڵەبجە کەسەردەمی زێڕینی هونەر بوەو لەلایەن تیپی نواندنی هەڵەبجەوە نمایش کراوەو 52 منداڵ بۆ یەکەم جار بەشدارییان تێدا کردوەو بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بوە، هەتا ئەمڕۆ لە مێشک و بیرەوەری بینەرەکانیدا ماوەتەوە  بۆ PUKmedia دەدوێت.

 ئۆپەرێتێک بۆ سەردەمێک لەبیری خەڵک دامایەوە بۆ ئەمە چی ئەڵێیت ؟

ئۆپەرێتی سەوزە یەكێك بوو لەو بەرهەمە جوانانەی لەساڵانی هەشتاكاندا نمایشكرا لەسەر شانۆی رۆشنبیری ولاوانی هەڵەبجە لەمێژووی هونەری شانۆ و مۆسیقادا بۆ یەكەم جار بوو لەشاری هەڵەبجەدا 52 منداڵی بەهرەمەند بەشداربن

لەساڵی 1983 بەرێز كاك ئازاد ساڵح سەرۆكی تیپی مۆسیقای هەڵەبجە ئەم ئۆپەرێتەی هێنا بۆ تیپەكەمان (تپیی نواندنی هەڵەبجە) لەپاش گفتوگۆ و راوێژكردن ئەركی دەرهێنانی خرایە ئەستۆی بەندەوە بە هاوكاری ئەندامانی تیپەكەمان لەوانە كاك عوسمان عەبدوڵا و سەڵاحە رەش و كاك رێبوار نوری و مەلا یاسین كە توانرا ژمارەیەكی زۆر منداڵ كۆبكەینەوە كە بۆماوەی زیاتر لە دوو مانگ پرۆڤەمان كرد و بۆماوەی دە رۆژ نمایشكرا كە بینەرێكی زۆر لە منداڵ و گەنج و مێرمنداڵ رۆژانە هۆڵەكەیان پردەكرد بەجۆرێك زۆربەیان بەپێوەدەوەستان و زۆر تامەزرۆی بینینی ئەم ئۆپەرێتەیان دەكرد .

٥٤-.jpg

لەساڵی 1985 بۆ تەلەفزیۆنی كەركوك تۆماركرا كەئەمەش یەكەمین جاربوو بەرهەمێكی هونەری هەڵەبجە بۆ تەلەفزێۆن تۆماربكرێت  هەر لەو كاتەدا بەرێز مامۆستا عومەر عەبدولرەحیم بەرنامەیەكی منداڵانی هەبوو بەناوی پەلكە زێرینە و بەرنامەكەی هێنایە هەڵەبجە و تۆماری كرد .

ئەم ئۆپەرێتە زۆربەری رۆژەكانی هەفتە نمایش دەكرا بۆیە زۆربەی گۆرانیەكانی لەسەر زمانی منداڵانی كوردەوە دەوترایەوە یان لە زۆر شوێندا منداڵان كۆدەبوونەوە و لاسایی ئۆپەرێتەكەیان دەكردەوە .

خەڵاتی  وەرگرتووە؟

٣٤-.jpg

هەر لەهەمان ساڵدا بەشداری فێستیڤاڵی مۆسیقای كرد لەشاری دهۆك پلەی دووەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی كوردستان ئەوەی كە زۆر سەرنجی ئامادەبووانی رادەكێشا ئەو دیكۆرە زۆر جوانە بوو كە بەدەست و پەنجەی هونەرمەندی شێوەكاری كۆچكردوو كاك ئەسغەر رەشید دروستكرابوو بەجۆرێك درەختێكی دروستكردبوو كەلقەكانی دەجوڵایەوە یان ماڵی پاشای دروست كردبوو كە لەچەند چركەیەكدا بەشێك لەدارستانەكە دەبووە ماڵی پاشا .

هەموو بەشداربووەكان زۆر بەجوانی جوڵەكانیان ئەنجام دەدا ئەوەی كە لەلای بینەر نامۆ بوو بەشێك لەبەشداربووان لەناو جەماوەرەوە راستەوخۆ بەشداریان دەكرد كە ئەمەش كارێكی هونەری نوێ بوو .

٤-.jpg

ئۆپەرێتی سەوزە

نوسینی / فازڵ قەساب

دەرهێنانی / كامەران ئەحمەد فەتاح

ئاوازی گۆرانیەكان / ئازاد ساڵح 

٩٨.jpg

2. ئەکرێت بزانین ناوەرۆکی سەوزە باسی چی ئەکرد؟

ناوەرۆكی ئۆپەریـَتی سەوزە باس لە دروستبوونی نەوەیەكی نوێ‌ بەبیرێكی نوێ‌ دەكرد كە دژ بە ستەمكاران و ناعەدالەتی بوون

نەوەیەكی نوێ‌ كە دژی زوڵم و ستەم بێت ، لەو كاتەدا كەبێ‌ ئومێدی باڵی بەسەر ژیانی مرۆڤەكاندا ئەكێشا پێویست بوو نەوەیەك بەبیرێكی نوێوە بێنە مەیدان و باڵی نا ئومێدی بڕەوێننەوە و گرنگی بدات بە هەموو  پێداویستیەكانی ژیان تەنانەت دژ بەلەناوبردنی ژینگەش بێت

--.jpg

3. * *قورس نەبو لەو کاتەدا کار کردن لەگەڵ مناڵان ؟

بەڵی قورس بوو لەو كاتەدا لە شارێكی وەك هەڵەبجە ئۆپەرێتێك نمایش بكرێت دژی بیری كۆنەپەرستی ، لەزۆر لاوە دژایەتیان ئەكردین بەتایبەت لەلایەن رەوتە ئیسلامیەكان كەتازە دروست ئەبوون تەنانەت لە نوێژی هەینیدا لەوتارەكەیاندا باسی ئۆپەرێتەكەیان دەكرد هانی خەڵكیان دەدا كە نەچن بۆ بینینی یان لە زۆر كاتدا  رێیان لە بەشداربووان ئەگرت و پەشیمانیان ئەكردنەوە یان لەكاتی هاتوچۆی بەشداران قسەی ناشرینیان ئەوت یان بەردیان تێ ئەگرتن تا بەسوپاسەوە بەرێز قایمقامی هەڵەبجە بەهاوكاری بەرێوەبەری باخچەی مناڵانی هەڵەبجە كە ئەو كات بەرێز مامۆستا ئەختەری حەمەی باول بوو بۆ چەند رۆژێك پاسەكەی خۆیانی تەرخانكرد بۆ گواستنەوەی بەشداربووان

٦-.jpg

4. ئۆپەرێتی سەوزە چی بەکامەران بەخشی؟

ئۆپەرێتی سەوزە زۆر شتی بەمن بەخشی چونكە من خۆم مامۆستام بەریەكەوتنم لەگەڵ منداڵاندا زۆرە و خۆشەویستیم هەیە بۆیان بەڵام لەم ئۆپەرێتەدا ئەو خۆشەویستیە زۆر زیاتر بوو زیاتر حەزم لەدنیای مناڵان ئەكرد و هەستم كرد جیهانێكی بەرفراوانیان هەیە خواست و ئارەزوویان بۆ زۆر شت زۆرە ئاواتێكی خەیاڵیان هەیە پێویستە هەموومان لە جیهانی مناڵان تێبگەین راستگۆیانە پەروەردەیان بكەین بۆ ئەوەی بەلارێدا نەرۆن چونكە ئەوان نەوەی دوارۆژی ئەم گەلەن .

كامەران ئەحمەد فەتاح لەدایكبووی شاری هەڵەبجە هەر لەسەرەتای مناڵیەوە حەزو خولیای هونەر بووەو تا ئێستاش بەردەوامە

٧-.jpg

ئەو کچەی ڕۆڵی سەوزەی بەرجەستە ئەکرد خاتو  گوڵان عەلی یە

گوڵان عەلی لە دایک بوی شاری ھەڵەبجەیە تەمەنی مناڵی لە ھەڵەبجە بەسەر بردووە لەگەڵ تیپی نواندنی ھەڵەبجە بەشداری دوو یٔۆپەرێتی مناڵانی کردوە یەکەمیان یٔۆپەرێتی سەوزە یٔەوی تریان ڕێوی و لەنپێستی شێردایە لە دوای کیمیابارانی ھەڵەبجە وازمی لەکاری ھونەری ھێنا ھەروەھا پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی تەواو کرد لەساڵی ٢٠٠٠ کوردستان جێھێشتووە و ماوەی ١٨ ساڵە لە وڵاتی فنلاند شاری ھێلسنکی نیشتەجێیە ھاوسەرگیری کردوە خاوەنی کوڕو کچێکی جوانە بەناوەکانی یٔارۆ و شەدەلار   لە ئێستادخەریکی کاری ڕێستۆرانتە.

PUKmedia راپۆرتی کۆچەر عومەر

٧٨-.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket