riklam

نرخی نەوتی خاو بەجێگیری دەمێنێتەوە

ئابوری 09:34 AM - 2020-07-30
.

.

نرخی نەوتی خاو بەجێگیری دەمێنێتەوەو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕە جیهانییەكان بەنزیكەی 44 دۆلاری مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ 30ی تەموزی 2020 ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویكردەوە كە نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕە جیهانییەكاندا بە 43 دۆلارو 70 سەنتەوە مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە كە نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش هەر بەرمیلێكی بە 41 دۆلارو 20 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕە جیهانییەكان دوای بڕیاری وڵاتانی بەشدار لەئۆپیك دێت كە بڕیاریاندا كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ ماوەی مانگێكیكی تر درێژبكەنەوە، هەروەها دەستپێكردنەوەی كارگەكانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی لەوڵاتانی ئەوروپا كە لەماوەی رابردوودا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆو كۆرۆناوە لەكاركردن وەستابوون و ئێستا بەهۆی كردنەوەیانەوە خواست لەسەر بازاڕی نەوت زیادیكردوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket