riklam

بەهای بتكۆین نزیكەی 400 دۆلار بەرزدەبێتەوە

ئابوری 06:25 PM - 2020-07-27
.

.

شارەزایانی بواری ئابوری لەوبروایەدان  بەهۆی بارودۆخی ئابوری ئێستای جیهان و گۆرانكاریەكانەوە وەبەرهێنەران متمانەیەكی زیاتریان بە پاشەرۆژی دراوە ئەلیكترۆنیەكان هەیەو بەو هۆكارەش تادێت نرخەكانیان روو لەبەرزبونەوە دەكات.

بەپیی نوێترین داتاكانیش   بەهای دراوی بتكۆین وەك دراوێكی ئەلەكترۆنی دیارو مامەڵەپێوەكراو رووی لەبەرزبونەوە كردوەو بەهای یەك بتكۆینیش گەیشتۆتە 10 هەزارو 196 دۆلار بەوەش بەهاكەی بەراورد بە پێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەدا 2 پۆینت 34 بەرزبۆتەوە   كە دەكاتە نزیكەی 400 دۆلار.

هەروەك  شارەزایانی ئابوری لەو بروایەدان بۆ ماوەكانی داهاتوو بەهای دراوی بتكۆین زیاتر روو لەبەرزبونەوە بكات  بەتایبەت پاش ئەوەی بانكە ناوەندیەكان لە تەواوی جیهاندا پارەو پولێكی زۆیان بۆ بوژانەوەو رزگاركردنی ئابوری وڵاتان لە قەیران و داكشانی ئابوری خستۆتە بازاڕەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket