riklam

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

ئابوری 07:41 PM - 2020-07-26
.

.

بانكی رافیدەین رایگەیاند دەستیكردوە بەدابەشكردنی موچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران لە رێگای ئامێری پێدانی ئەلیكترۆنیەوە.

ئەمڕۆ 26ی تەموزی 2020 نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا رایگەیاند: بانكەكەیان دەستیكردووە بەدابەشكردنی موچەی مانگی تەموزی سەرجەم ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی كە موچەكانیان لە بانكی رافیدەین بە نیشتمانیی كردووە.

 ئاماژەی بەوەشكردوە لە ئێستادا فەرمانبەران لە هەر شوێنێكن موچەكانیان وەربگرن.

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان بۆ مانگی تەموزی 2020 لەلایەن حكومەتی عیراقەوە لەكاتێكدایە كە تائێستا حكومەتی هەرێم تەنها مووچەی مانگی دوو مانگی ئەمساڵی خەرجكردوەو تائێستاش نازانرێت كەی دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت كە مانگێكە فەرمانبەران مووچەیان وەرگرتوە. 

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket