قه‌یرانی ئابوری و چاره‌سه‌ر
ئابوری 02:02 PM - 2020-07-26.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بونی مرۆڤایه‌تی یه‌وه سیسته‌می ئابوری یه‌كێك بووه له‌و فلته‌رانه‌ی كه ئاراسته‌ی جیهان و میژوی مرۆڤایه‌تی گۆریوه، به‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ركه‌وتنه شارستانیه‌ته‌كان.
كه‌واته ئابوری پله یه‌كی ئه‌و گۆرانكاریانه‌یه كه‌كار له ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی ووڵات و شكۆی وڵات و هاوڵاتیان ده‌كات، هه‌میشه پێوه‌رێك بووه بۆ ده‌رخستنی گه‌شه‌ی ئابوری و سه‌رخستنی پرسی سیاسه‌تی ئابوری له وڵات‌دا به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
كه‌وایه سه‌قامگیری ئابوری یه‌كێكه له زه‌روریه‌ته‌كان كه ده‌بێت حكومه‌ت هه‌نگاوی بۆ بنێت به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه جیهان ڕووبه‌رووی قه‌یرانی ئابوری بۆته‌وه، هیچ به‌رچاوڕوونیه‌ك نیه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانی ئابوری و دارایی كه بۆته هۆی خاوكردنه‌وه‌ی سوری ئابوری، له ئاكامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی یه‌ك له دوایه‌كی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد و بوونی گه‌نده‌ڵی و ڕه‌شوه‌و به‌رتیل .
سه‌باره‌ت به‌ریفۆرمی ئابوری هه‌مه‌ڕه‌نگكردن و به‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی راده‌ی پشت به‌ستن به نه‌وت و گاز و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و له‌به‌ین بردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ده‌بوو له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌وڵی جدی بدایه، نه‌ك قۆناغی ئێستا كه‌پێشبینی داهاتوویه‌كی باشتر به‌و ئاسانیه ڕوون نیه له كاتێك دا كه جیهان له حاڵه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه كه خه‌ریكه سیسته‌می سیاسی و ئابوری ده‌خاته به‌رده‌م چاره‌نوسێكی نادیاری پڕ قه‌یران. دیاریش نیه ئه‌م كاره‌ساته تاكه‌ی به‌رده‌وامی ده‌بێت و كۆتایی پێدێت.
ئایا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت ڕووبه‌رووی ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه بێته‌وه به دۆخی ناله‌باری ئابورییه‌وه به كه‌مترین تێچون؟، له كاتێكدا به‌رده‌وامی هه‌ڵئاوسان و ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قام و شلۆقی كه‌رتی ئابوری و دارایی و كورتهێنانی بودجه و موچه و سستی جوڵه‌ی بازار‌و به‌كه‌ره‌نتینه‌كردنی خه‌ڵكی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌رپرسیار كردووه له ئاست نه‌بوونی به‌رنامه‌و بێ پلانی له وه‌ها دۆخێك‌دا .
كه‌وایه سه‌قامگیری ئابوری به‌نده به پلان و به‌رنامه‌ی كار‌و ستراتیژی كار و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار و ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ به‌ره‌و پێش بردنی توانا مرۆییه‌كان و هاریكاری كردنی، به‌ته‌واوی رۆلی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواتردا دووچاری ئیفلیج بون بووه له‌ڕووی گه‌شه‌و سه‌قامگیری ئابوری و دارای و ته‌نانه‌ت ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌لیش یه‌كێكی تره له‌و فایلانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم به داخراوی به‌جێی هێشتووه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیان ڕووبه‌روی ده‌یان قه‌یران بون دیارترینیان :
1- قه‌یرانی مووچه :
2- قه‌یرانی كاره‌با
3- قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و به‌نزین و وزه
4- قه‌یرانی خزمه‌تگوزاری
1- قه‌یرانی موچه : نه‌بونی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كاریگه‌ری راسته‌خۆی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان دروست كردووه، سه‌ره‌تای ئه‌م قه‌یرانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵی 2014 كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و تاك لایه‌نه دوور له ده‌ستور نه‌وتی هه‌نارده‌ی توركیا كرد به‌و واتایه‌ی سیاسه‌تی ئابوری خۆی له‌گه‌ڵ عێراق جیاكرده‌وه ئه‌م پرسه بۆچوونی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گۆری له نێوان دژایه‌تی و پشتیوانی كردن دا، چونكه حكومه‌ت به‌م هه‌نگاوه‌ی سنوری سه‌روه‌ریه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌زاند به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له داهاتووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی بكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌وت ده‌بێته مایه‌ی دروستكردنی بایه‌خ و گرنگی ڕوانین له داهاتوی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی پێویستیان به وزه هه‌یه به‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گرنگی داهات بۆ ئابوری كوردستان په‌ره‌پێدانی داهاته‌كانی تر هه‌روه‌ها به ستراتیژی كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم به وڵاتانی دیكه‌وه به‌ڵام ئه‌م ڕوانینه زۆر نه‌خایه‌ند و حكومه‌تی عێراق به‌شه بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی بڕی و سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كانی سه‌ره‌و لێژكرد.
هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ده‌ستوری و یاساییه‌وه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی له ده‌ستوری عێراق دا دانی پێدا نراوه. به‌ڵام پێگه‌یه‌كی فه‌رمی باوه‌رپێكراوی نیه، ده‌بینین ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بریاری فرۆشتنی نه‌وتی ده‌ركرد به مخالفی ده‌ستوری عێراق و خۆی جیاكرده‌وه له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق، چۆن توشی له‌رزه‌ی سیاسی ئابوری و دارایی بویه‌وه بیانوی قانونی و ده‌ستوری و سیاسی دایه ده‌ست حكومه‌تی عێراق بۆ بڕینی به‌شه بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه تا ئێستاكه به ئاڵۆزی ماوه‌ته‌وه له‌نگه‌ری نه‌گرتووه به‌ڵكو به‌رده‌وام قه‌یران له دوای قه‌یران ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، پاشه‌كه‌وتی موچه یه‌كێكی تر بوو له‌و بریاره چه‌وتانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌نای بۆ برد له‌ویش دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌ر وا ئاسان نیه بۆ ڕزگاربوون له‌م دۆخه ئه‌گه‌ر پشتگیری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌گه‌ڵ دا نه‌بێت عێراق نه‌رمی بنوێنێت یان رێگاچاره‌یه‌كی تر ئه‌ویش قایل بوونی هه‌رێم به‌و مه‌رجانه‌ی عێراق بۆی دیاری كردووه ئه‌وانیش :
- ڕاده‌ست كردنی ته‌واوی داهاتی فرۆشی نه‌وت
- راده‌ست كردنی ته‌واوی داهاتی فرۆشی غازی سروشتی .
- راده‌ستكردنی له 50% ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم به‌هه‌موو خاڵه گومرگی و ده‌روازه سنورییه‌كان.
- چاره‌سه‌ری قه‌یرانی موچه و ریفۆرمی ئابوری له ئێستادا به هه‌نگاونان بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی ده‌بێت ستراتیژییه‌كه‌ی بریتی بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه ناپێویستیه‌كان و زیادكردنی داهات وه‌ك /
- به شه‌فاف كردنی داهاتی خاڵه سنورییه‌كان و مه‌رزه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له خاڵه سنورییه‌كان دا هه‌نگاوێكی پێویسته ، دۆسیه‌ی باج یه‌كێكی تره له سه‌رچاوه‌كانی تری ده‌ست كه‌وتنی داهات وه‌ك ( باجی ده‌رامه‌ت ، كۆمپانیاكان ، زه‌وی ، باجی سه‌رپیشه، خانووبه‌ره، خاوه‌نكار و ماركێت و مۆڵه‌كان، خاوه‌نكارو كارگه‌كان و چێشتخانه‌كان و هۆتێل و مۆتێل و هایپه‌رماركێت و سه‌نته‌ره‌كانی تری له‌ش جوانی و جوانكاری ) چه‌ندی تریش.
- رسومات و كرێی خزمه‌تگوزاری یه‌كان ئه‌و رسوماتانه‌ی له بری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌رده‌گیرێت وه‌ك ( نه‌مامگه‌كان ، به‌نزینخانه‌ی پله 1 - 2 ، خواردنگه‌ی گه‌س و فلال فل ، فرۆشیاری گۆشت و ماسی، سه‌وزه فرۆشه‌كان، چاپخانه ئه‌هلیه‌كان، كۆگاكانی ده‌رمان، نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان،دوكانه‌كانی فۆتۆكۆپی .....زۆر تریش به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر داهات.
- دۆسیه‌ی قه‌رز و نه‌وت و كۆمپانیاكانی سكوریتی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له موچه‌ی خانه‌نشینی و هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان، یاسای تایبه‌ت به رێگری له قاجاغی ده‌رمان ، پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی .
دۆسیه‌ی نه‌وت /یه‌كێكه له دۆسیه هه‌ره ناشه‌فافه‌كان وه‌ك تاكه داهاتی سه‌ره‌كی ئابوری كوردستان ئه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌مه‌ش راسته‌خۆ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوری دروست كردووه له‌كاتێكدا ده‌بێت حكومه‌ت بیرله هه‌مه‌جۆركردن و هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی سه‌رچاوه‌كانی تری داهاتی هه‌رێم بكاته‌وه له‌وانه كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شت و گوزار ، نه‌وتیش وه‌ك هه‌رسه‌رچاوه‌یه‌كی تر ده‌كرێت كۆتایی بێت و ئه‌و ده‌ورو ڕۆڵه‌ی ئێستاكه‌ی نه‌مێنێت له‌به‌ر ئه‌وه بیركردنه‌وه له جێگره‌وه‌ی نه‌وت كاری له پێشینه و هه‌نگاونانی ده‌وێت، به‌ته‌نیشت نه‌وته‌وه هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی سه‌رچاوه‌كانی تر ئه‌ركێكی پێویست ده‌بێت روونتر بڵێن له ئاكامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی پشتیان به‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وت به‌ستوه توشی شۆك كردووه چونكه كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر دارایی و ئابوری وڵات هه‌یه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش هاوڵاتیانن.
ئه‌و رێكارانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌نگاوێكه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانی موچه و ریفۆرمی ئابوری و دارایی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك.
2- قه‌یرانی كاره‌با : چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی كاره‌با له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم دایه به درێژایی چه‌ندین ساڵه‌ی رابردوو به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ڵێنی جۆراوجۆریان له‌باره‌ی باشتركردنیان داوه، له ئێستادا حكومه‌ت بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی دۆخی قه‌یراناوی ده‌توانێت وه‌زاره‌تی كاره‌با بكرێته دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیا بكرێت به‌مه‌ش داهاتێك بۆ حكومه‌ت په‌یدا ده‌بێت وه هاوڵاتیانیش سودمه‌ند ده‌بن هه‌ر بۆ به‌رچاو ڕوونی له له‌م ماوه‌ی به‌كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌دا كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له 70% ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و شوێنه‌گشتیه‌كانی تر داخراون و كاره‌با نیه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه 24 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی بدات.
3- قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و به‌نزین ، له 80% به‌نزینی سلێمانی له توركیا‌و ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت، بڕێكی كه‌میشی هی پاڵه‌گه‌ی بازیانه ئه‌م قه‌یرانه‌ش وه‌ك قه‌یرانه‌كانی تر ڕووبه‌رووی كێشه‌ی سیاسی و ئابوری ده‌بێته‌وه به‌كورتی وه‌ك قه‌یرانه‌كانی تر له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی دایه. حكومه‌تی هه‌رێم له‌م ڕووه‌شه‌وه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست سوته‌مه‌نی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش بكات له وه‌رزی سه‌رمادا به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو كه نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی بۆ خوار 30 دۆلار نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 60 دۆلار بوو مانگانه 700 ملیۆن دۆلار داهاتی بوو .
4-قه‌یرانی خزمه‌تگوزاری : خزمه‌تگوزارییه‌كان زۆر و هه‌مه‌نه‌وعن له‌وانه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ئه‌ویش به دابین كردنی پێداویستی پزیشكی له ده‌رمان به‌كه‌مترین نرخ و رێگری كردن له به قاچاغ بردنی ده‌رمان و بازرگانی پێوه‌كردنی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، خزمه‌تگوزاری فێركردن و پاك راگرتنی شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان و سه‌وزكردنی شار به‌داخه‌وه له قه‌یرانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ش له پاشه‌كشه‌دان.
*- خه‌سله‌ته‌كانی ئابوری هه‌رێم :
- په‌كخستنی كه‌رتی كشتوكاڵی ئه‌ویش له ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی به موچه‌خۆركردنی خه‌ڵك و گۆرینی كۆمه‌ڵگای كوردی له به‌رهه‌مهێنه‌وه بۆ به‌كاربه‌ر .
- ته‌لبه‌ند كردنی به‌شێكی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران مۆنۆپۆلكردنی یه‌كێكی تری ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی به‌رپرسیاركردووه له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی یاسایه‌كی گشتی بۆ پارێزگاری كردن له شوێنه گشتیه‌كان چونكه ئه‌م جۆری گه‌نده‌ڵیانه له خۆیدا كاره‌ساتن بۆ باڵاكردنی كۆمه‌ڵێك ده‌ست ڕۆشتوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی تردا سه‌رچاوه‌یه‌كه له ناعه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی به‌ته‌نیشت گه‌نده‌ڵیه بالاكانی تر كه حكومه‌ت پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت و ده‌یان قه‌یرانی تر به‌داوایدا ریزده‌كات. هه‌روه‌ها شوێنه مێژوویه‌كانیش به‌جۆرێك له بیركراون كه به‌ره‌و فه‌وتان نزیك ده‌بێته‌وه ده‌یان و شوێنی مێژوی له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی فه‌وتاندان .
- خاڵێكی تر ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی بازار و جولاندنی به ئاراسته‌ی به‌رژوه‌ندی شه‌خسی له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌رمایه‌دارو ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ولاتانی ده‌ره‌كی و وه‌لانانی به‌رهه‌می ناوخۆ .
- له ده‌رئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م پرسانه‌ی سه‌ره‌وه :
- به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ كاری .
- كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ .
- به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری .
- له‌كاركه‌وتنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان
- پاشه‌كشه‌ی وه‌به‌رهێنان .
- ساغ نه‌بونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان .
- دروست بوونی ناڕه‌زایی و ترس و دڵه ڕاوكێ .
- سه‌ره‌رای به‌دیار كه‌وتنی حاڵه‌تی وه‌ك لایه‌نه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ئه‌وانیش به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابونه‌وه به هۆكاری ئابوری و زیادبوونی حاڵه‌تی ده‌رونی و ترس و سترێس بوون، له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی خێزان ، دواكه‌وتنی - زیان كه‌وتن به بواری په‌روه‌رده‌یی كارده‌كاته سه‌ر خاوبونه‌وه‌ی خوێندكاران و دواكه‌وتنیان له خوێندن و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی زانستی .
- سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان :
1- داهاتی ناوخۆ .
2- داهاتی به‌غدا .
3- داهاتی نه‌وت .
- له چوارچێوه‌ی داهاتی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور له‌به‌ر رۆشنای یاسای نه‌وت و گاز به ژماره 22 ی ساڵی 2007 رێكخراون له سندوقێكدا كۆده‌كرێنه‌وه به‌سه‌ر 3 ێندوقی دیكه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن،
- خه‌رجیه‌كانی ده‌وڵه‌ت .
- پاراستنی ژینگه .
- ێندوقی نه‌وه‌كانی داهاتوو .
ئه‌م داهاتانه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له هه‌نارده‌ی نه‌وت و به‌رهه‌مه پاڵێوراوه‌كان و پاداشته‌كانی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت. ئه‌وه‌ی جێ ی سه‌ره‌نجه ئه‌م یاسایه تا ئێستا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه وا 13 ساڵ به‌سه‌ر ته‌شریعكردنی دا تێپه‌رده‌بێت .
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه توشی دارمانی ئابوری و دارایی بۆته‌وه به‌هۆكاری بێ به‌رنامه‌یی و بێ پلانی و بێ نه‌خشه‌یی بۆ گه‌شه‌ی ئابورییه‌كه‌ی، له نه‌بوونی ستراتیژی ئابوری و ئامانج گه‌یشتۆته ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا.
گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی ئابوری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست دابه‌ش نه‌بووه به‌سه‌ر جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان دا ده‌بینین له‌هه‌ندێك له پارێزگاكانی وه‌ك هه‌ولێر و دهۆك چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌وانی تر وه‌ك یه‌ك نه‌بووه، هه‌ر له چاككردنی رێگاوبانه‌كان و دابین كردنی كاره‌با و وزه‌و تۆری ئاوی خواردنه‌وه‌و ئاوه‌رۆكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و فێركردن و گرنگی زیاتر به نه‌خۆشخانه‌كان پرۆژه‌ی خانوبه‌روه و بوونی دام‌و ده‌زگای ئابوری و یاسایی كه‌وایه گۆرانكاری له‌هه‌ریه‌كێك له‌وانه كاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی پێشكه‌وتنه ئابوریه‌كان كه ئه‌مانه‌ش گۆرانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیدا كێش ده‌كات . سه‌رباری گۆرانكارییه سیاسیه‌كانیش، رونتر بڵێین هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربازی ببێت له ته‌واوی ئه‌و گرفتاریانه‌ی ڕووبه‌رووی بۆته‌وه ده‌بێت ئه‌زموون له وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت وه‌رگرێت بۆ نمونه ئیماراتی عه‌ره‌بی و دوبه‌ی له‌هه‌مووش له پێشتر ده‌بێت بیر له ژێرخانی ئابوری بكاته‌وه له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی ڕابردودا به‌هۆی گرفتی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ت له به‌شینه‌وه‌ی داهات و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و ده‌ركه‌وتنی سه‌رمایه‌داری بواره جیاجیاكان به رێگاخۆشكه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و شه‌ری دژ به تیرۆر و ئه‌مانه ژێرخانی ئابوری هه‌رێمیان له سفر نزیك كردۆته‌وه، به‌و ئاسانیه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ده‌ربازی ببێت، به‌ڵام ده‌توانێت به‌سود وه‌رگرتن له یاسای نه‌وت و گاز و پرۆژه‌كانی تری وه‌به‌رهێنان و زیادكردنی باج و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت و جوڵه‌ی بازار‌و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ‌و
كه‌رتی خانوبه‌ره‌و هه‌لێكی باشن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی توانا مرۆییه‌كان ئه‌مانه به‌ته‌نها ویستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه به‌ڵكو خواستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیشه.
چالاكی ئابوری كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌لی كار‌و خستنه سه‌ركار هه‌یه وا ده‌كات تاك ببێته خاوه‌ن كاری خۆی و سه‌رمایه‌ی خۆی هه‌بێت.
- هه‌نگاوه‌كانی بوژانه‌وه‌ی ئابوری :
ده‌ستپێكی قه‌یرانی ئابوری جیهان به هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كاری وه‌به‌رهێن و ئابوری وڵاتان به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی به ناكارای سه‌رچاوه‌كانی تری داهاته‌وه هه‌یه، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش دیوێكی تره، ڤایرۆسی كۆڤید سه‌رجه‌م جومگه ئابورییه‌كانی له‌كارخست و كاری له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌داران و ئابوری ولاتان كرد به خێرایه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو ، هه‌رێمی كوردستان كه خۆی له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی ئابوری سه‌خت دا تێپه‌رده‌بێت هۆكاره‌كه‌شی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی ڕه‌وا، ئیداره‌یه‌كی حه‌كیم و ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ناته‌ندروستی ئابوری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناش هێنده‌ی تر دۆخه‌كه‌ی له‌سه‌ری ئاڵۆزتر كرد و به‌ڕاده‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێمی شۆك و شپرز كردوه لێدوانه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی 27 ملیار قه‌رزارییه‌وه ئه‌و ڕاستیه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌زارییه‌كی تری ئه‌و هه‌ڵه باوانه‌یه كه له‌ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی یه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، گه‌ران به‌دوای رێگاچاره له‌گه‌ڵ به‌غداد و دابین كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه حكومه‌ت 6 موچه‌ی ساڵی تازه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره بێجگه له موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی تر‌و وا ئێستاش له‌به‌رده‌م ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دا خۆی ده‌بینێته‌وه، دیاریش نیه رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌ره‌و كوێ ده‌گات .
هه‌رچیه‌ك بێت حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت رێگاچاره‌ی به‌په‌له‌ی هه‌بێت بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه‌كانی ئێستا، له‌پێشتریش ئه‌وه‌یه هه‌نگاوه‌كانی فراوانتر بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین له دۆخێكی وادا گرنگه چاوێك بخشێنین به سیسته‌می ئابوری بۆ رێكخستنه‌وه‌ی.
په‌یوه‌ندی سیسته‌می ئابوری و سیسته‌می سیاسی دوو دیوی دراوێكن لایه‌نێكی گرنگی ژیان پێك ده‌هێنن به‌جۆرێك سیستمی ئابوری هێنده له خزمه‌تی سیسته‌می سیاسی و سه‌رمایه‌داریدایه هێنده له خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی دا نیه، حكومه‌تی هه‌رێم له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواتردا بۆته پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رمایه‌داران و چاره‌نوسی خه‌ڵكی و ڕاده‌ستی كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داران كردووه ئه‌گه‌ر نا به‌وجۆره هه‌ڵئاوسان ڕووی نه‌ده‌دا داهاتی تاك به‌و جۆره نه‌ده‌بوو و ناڕه‌زاییه‌كان ته‌شه‌نه‌ی نه‌ده‌كرد و هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی و برسێتی نه‌ده‌بووه كاره‌ساتی دیاری كۆمه‌ڵگا، به‌هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ده‌ڕوانێت ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك نه‌بێت رێگری له قۆرخكاری بكات ئه‌وا زه‌روزیانی مادی و گیانی له كۆمه‌ڵگاو به‌ته‌واوی له‌سه‌ر چینێكی دیار ده‌كات ده‌بێته هۆی به‌رده‌ست نه‌بوونی كار و بێ كاری له وڵات‌دا ته‌شه‌نه‌بكات.
به‌رنامه‌و ریفۆرمی بانكی جیهانی سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ری دۆخی نه‌خوازراوی ئابوری و دواكه‌وتنی له گشت ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیان له رێگای گۆرینی ئابوری كوردستان و هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی به‌سپۆنسه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت، گره‌وی بردنه‌وه و ده‌ربازبوونه له‌و قه‌یرانه‌ی تێ ی كه‌وتووه، به‌راست حكومه‌تی هه‌رێم مه‌به‌ستێتی هه‌نگاو بنێت به‌تایبه‌ت له ڕووی سیاسه‌وه چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو دواترش ده‌رگای گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تری بودجه و مادده‌ی 140 و پێشمه‌رگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه .
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24