riklam

خاتوونێك لەنێوان پیشەی ئەندازە و دڵخۆشكردنی مناڵاندا

هەمەرەنگ 12:48 AM - 2020-07-26
.

.

لەهەلومەرجی سەختی ژیان و كەمی هەلی كار و نەمانی دامەزراندن لەهەرێمی كوردستان، ترێ‌ شۆڕش كەتەمەنی تەنها 30 بەهارە و لەبەردەوامی كارەكەیدا، توانیویەتی لەڕێگەی كێشانی وێنەی شێوە كارتۆنییەكان لەسەر رووی مناڵان، خۆشی و شادومانی لەدەروونییاندا دروستبكات.

خاتوو ترێ‌ لە لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia دەڵێت: بۆ ماوەی 3 ساڵە لەم پیشە سادە و ساكارەدا كاردەكەم، لە فاملی مۆڵ لە سلێمانی لەگەڵ فڵچە و بۆیەكانمدا وێنەی شێوە و كەسایەتییە كارتۆنییەكان لەسەر رووی مناڵان دەكێشم.

دەشڵێت: هەرچەندە ئەم پیشەیە دوورە لە پسپۆڕییەكەی خۆم، بڕوانامەی دبلۆمم هەیە لە پەیمانگا لەبەشی رووپێوی، یاریدەدەری ئەندازیارم، بەڵام خۆشەویستیم بۆ هونەری شێوەكاری و منداڵان وایلێكردم دەستبدەمە ئەم پیشەیە، ئەگەرچی داهاتێكی كەمی هەیە.

ئاماژە بەوەش دەكات، لەسەر گەنجان پێویستە چاوەڕێی دامەزراندن و هاتنە پێشەوەی هەلی كار نەبن، بەڵكو پێویستە لەسەریان خۆیان هەلی كار بۆ خۆیان دروست بكەن، ئەویش لەڕێگەی سوودوەرگرتن و بەكارهێنانی ئەو بەهرانەی كە هەیانە.

ترێ‌ بەردەوامی دەدا بەوتەكانی و دەڵێت: هەموو كار و پیشەیەك بەشی خۆی قورسە، مامەڵەكردن لەگەڵ مناڵاندا ئاسان نییە، بەتایبەتی لەو كاتانەدا كە وێنەی رەنگاورەنگ لەسەر رووییاندا دەكێشم، بەڵام دوای تەواوكردنی وێنەكان لەسەر ڕووی منداڵەكان، كامەران دەبم كاتێك دەبینم دایكان و باوكان بەو كارەكەم دڵخۆش دەبن.

PUKmedia هامیار عەلی/سلێمانی

 

 

4.jpg

116295137_336781647494390_8857626513763773428_n.jpg

116433638_308514750337327_8914980850714490916_n.jpg

115936738_675090009709508_509919215818515541_n.jpg

116295137_336781647494390_8857626513763773428_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket